Categories
Kurdish

مەترسی گەورەی سەرمایەداریی:

مەترسی گەورەی سەرمایەداریی:

12/04/2017

مەترسی گەورەی سەرمایەداریی هاتنەناوەوەی هەموو کون و کەلەبەرێکی ژیانمان ، نییە ، هەر لە کوڵتور و لە پەیوەندی خێزانی و کۆمەڵایەتی و ئابوریی و ڕۆشنبیریی و سەر کار و خواردن و ڕاهێنان و پەیوەندی سێکسیانەمان و هاوسەرگیریی و بەیەکەوەژیانی دووکەسی هاوڕەگەزخواز، یاخود ناهاوڕەگەزخواز.

مەترسی گەورەی سەرمایەداریی هاتنە ناو مێشک و ناخمانەوەیە، تا ئەو ڕادەیەی کە هەرە زۆرینەمان وای دەبینین کە جێگرتنەوەی ئەم سیستەمە بە سیستەمی ناچینایەتی و ناقووچکەیی کۆمەڵایتی [ کۆمەڵی سۆشیالیستی/ ئەنارکییستی ] خەو و خەیاڵە . لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە کە ئەم قسانە لە لایەن کەسانێکەوە دەکرێن کە خۆیان تاکە هەنگاوێکی بچوکیان نەناوە لەو بوارەدا!!!!

بێ گومان ئەم سیستەمە بەهێزتر و درێژخایەنتر دەبێت گەر تۆ پاڵی لێبدەیتەوە و هیچ کاردانەوەیەکت لە بەرانبەریدا نەبێت و چاوەڕوانی قودرەتی قادر بکەیت.

ئەمە چەمکێکی لۆژکانە و ئاوەزدارانەیە گەر بتەوێت هەر گۆڕانکارییەک بکەیت هەر لەسەر ئاستی ژیانی کەسیی خۆتەەوە تا دەگاتە گۆڕینی کۆمەڵ دەبێت کاری بۆ بکەیت و کاری لەسەر بکەیت . کورد دەمێکە وتویەتی ” دانیشتن ماڵوێرانییە”

ئاخر ئەو جۆرە رایانە، نەفی قسەکردن بە بەڵگەوە دەکەنەوە ، دڵنیایی لەسەر نەزانینی مێژوو و لەبیرکردنی خەبات وتێکۆشانی هەزاران ساڵەی چەوساوان و بەشخوراوان دەکاتەوە . تۆ هیچ نەبێت لە جێی خۆت ببزوو ئەو کاتە بڵێ ناکرێت ، ناگۆڕیت ، پێش ئەوەی بیانوو پاساوێك بۆ ئەرگویمێنتەکەت بهێنیتەوە.

Leave a Reply