Categories
Kurdish

لە بریتانیا ژمارەی ژنان ئەو کارانەی دەیکەن کە کرێ و مووچەیان کەمە زیاترن لە ژمارەی پیاوان:

لە بریتانیا ژمارەی ژنان ئەو کارانەی دەیکەن  کە کرێ و مووچەیان کەمە  زیاترن لە ژمارەی پیاوان:

 03/03/2023

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ نیو ملیۆن زیاتر لە ژنان لە پیاوان مووچەیان لە خوار مووچەی ژیانی ڕاستەقینەوەیە [ واتە کە بتوانرێێت بەو موچەیە یا کرێیە بژێت]  و 13%یان گرێبەستێکیان هەیە کە هیچ مافێکیان نییە .

بەپێی داتاکانی دامەزراوەی کرێی ژیان، نیو ملیۆن زیاتر لە ژنانی کرێکار لە خوار کرێی ژیانی ڕاستەقینەوە مووچەیان پێدەدرێت بە بەراورد بە هاوتا پیاوەکانیان. ئەو ڕاپۆرتە  دەڵێت ژنان زیاتر زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی  قەیرانی تێچووی ژیانەوە کە سەرکەوتووە، چونکە داهاتیان کەمترە لە پیاوان.

 ڕاپۆرتی ئەو دامەزراوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە 2 ملیۆن ژن لە خوار کرێی ژیانی ڕاستەقینەوە مووچەیان پێدەدرێت، کە دەکاتە 14%ی سەرجەم ژنانی کرێکار، لەکاتێکدا پیاوان بۆ هەمان کار  1.4 ملیۆنن کە دەکاتە (9%)ی پیاوانی کرێکار.  بە گشتی 60%ی هەموو ئەو کارانەی کە مووچەیان لە خوار کرێی ژیانی ڕاستەقینەوەیە، لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن.

 

ئاستی کرێی ژیانی ڕاستەقینە ساڵانە لەلایەن دامەزراوەکەوە حیسابی بۆ دەکرێت، بە پشتبەستن بە تێچووی ئەو بنەما بنەڕەتیانەی کە پێویستن بۆ ئاستی  ژیانێکی شایستە.  لە ئێستادا نرخی کاتژمێرێکی کارکردن  لە سەرانسەری بەریتانیادا جگە لە لەندەن 10 پاوەندو 90 پێنسە، لە لەندەنیش 11 پاوەندو 90 پێنسە.

 هەروەها ژنان کەمتر پارەیان پێدەدرێت بۆ شفتی کارکردنیان لە کاتێکیشدا کە شفتەکە هەڵدەوەشێتەوە بێ گومان زۆربەیان بێ کار و بێ کرێ دەمێننەوە . لە هەڵوەشاندەوەی شفتەکەدا یەک لەسەر جواری ژنانێك کە گرێبەستێکی بی هەبوونی مافیان هەیە  دەڵێن هیچ مووچەیەکیان پێنەدراوە ، ئەم ژمارەیە  بە بەراورد بە پیاوان لە سەدا 17یە نەك یەک لەسەر چوار

Leave a Reply