Categories
Kurdish

یاسای هاوسەرگیریی لە ئینگلتەرە و وێڵز دەگۆڕێت

یاسای هاوسەرگیریی لە ئینگلتەرە و وێڵز دەگۆڕێت

27/02/2023

 

پێشتر کچانی منداڵی 16و 17 ساڵ تەنانەت لەو تەمەنەش منداڵتر دەدران بە شوو ، کە زۆربەیان بە زۆر و دەستنیشانکردنی هاوسەر لە لایەن باوك و دایکەوە بووە.

بۆ دژایەتیکردنی دانی کچانی منداڵ بەشوو هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە 5 ساڵ لەمەوبەر کەمپەینێك بۆ ئەمە دامەزرا.

کەمپەینکاران لە مێژە دەڵێن کە کەلێنێکی یاسایی هەیە کە ڕێگە بە منداڵانی تەمەن ١٦ و ١٧ ساڵ دەدات بە ڕەزامەندی دایک و باوک هاوسەرگیری بکەن، ئەو بۆشاییە یاساییە دەقۆزرێتەوە بۆ ناچارکردنی گەنجان بۆ هاوسەرگیری منداڵان.

بەڵام لەئەمڕۆوە ، دوو شەمە، 27/02 چی تر ڕێگە نادرێت کچانێک کە تەمەنیان لەخوارر 18 ساڵەوە بێت تەنانەت بە ڕەزامەندی دایک و باوکیشیان نادرێن بە شوو ، جێبەجێنەکردنی ئەم یاسایە 7 ساڵ بەندکردن سزایەتی . ئەم یاسا تازەیە دەستکاری یاسای هەرێمی سکۆتلەەندە و ئیرلەندەی باکور ناکات کە لەوێ کچانی منداڵی لە خوار 18 ساڵەوە نادرێت بە شوو ئەو یاسایە هەر وەکو خۆی دەمێنیتەوە و دەناسرێت.

منداڵ بەشوودان ژیانی گەلێک لە کچانی لە دەستدا و گرفت و کێشەی کۆمەڵایەتی گەورەشی دروست کردووە .  بەناز مەحمود کە بە زۆر درا بە شوو لە تەمەنی 17 ساڵیدا و دوایی لە لایەن خێزانەکەی خۆیەوە کوژرا و لاشەکەی ماوەیەکی زۆر بێ سەرو شوێن بوو یەکێكە لەو قوربانیانە .

 خوشکەکەی، پایزە مەحمود کە لە تەمەنی 11 ساڵیدا هاتۆتە ئەم وڵاتە و لە 16 ساڵێدا خێزانەکەی دایان بە شوو بە کابرایەک کە دووجار تەمەنی لە خۆی زیاتر بوو   کە یەکێكە لە کەمپەینکارەکان لە ساڵی 2020 بە ڕۆژنامەی گاردیانی وتی  ” خوشکەکەی، بەناز ، لە تەمەنی 16 ساڵیدا لە ساڵی 2006 دا بە زۆر درا بە شوو بە کابرایەکی نەناس دواتر بە ناوی پاراستنی / بەرگری لە شەرەف-ەوە کوژرا ، یاسایەك نەبوو کە بەرگری لێبکات و بیپارێزێت لە بە شوونەدانی بە مندالی و بە زۆر”

پایزە ئاماژەی بەوەشکردووە، کچانی وەک خۆی و خوشکەکەی قوربانی “ڕەگەزپەرستی دامەزراوەیی بە سیستەمکرا و” بوون،  وتیشی  “هیچ کام لە مامۆستاکانم، توێژەرانی کۆمەڵایەتی، دراوسێکانم، هەموو ئەو فرۆشیارە تاکەکەسیانەی دوکانی کەلوپەلی  هاوسەرگیرییان هەبوو … کەسیان نەیانپرسی ئایا من سەلامەتم.. تەنها شتێک کە پێم دەڵێت ئەوەیە کە بەهۆی چۆنیەتی دەرکەوتنی رواڵەت و خەڵکی کوێوەیە”. مەبەستی پایزە لێرەد ئەوەیە مادام ڕواڵەتی و لاشەی دەریدەخات کە سپی نییە و لە شوێنێکی “دواکەوتووەوە”  هاتووە هەموو وەڵامێکد دەداتەوە، واتە کارێکی ئاساییە کە ئەو لەو تەمەنەوە بەو لاشەوە شووبکات.

لە ساڵی 2021دا دەزگەی  هاوسەرگیری زۆرەملێی حکومەت دەستێوەردانی لە 118 حاڵەتدا کرد کە منداڵانی قوربانییان تێدابوو؛ هەروەها دادگاکان 3343 فەرمانی پاراستنی هاوسەرگیری زۆرەملێیان دەرکردووە – بۆ  ڕێگریکردن لە کەسێک لە بەکارهێنانی هەڕەشە، توندوتیژی یان دەستدرێژی سۆزداری وەک ڕێگەیەک بۆ ناچارکردنی کەسێک بۆ هاوسەرگیری . ئەم ژمارەیە هی  نێوانی  ساڵی 2008 و ئەیلوولی 2022.

ڕێکخراوی خێرخوازی کارما نیرڤانا کە کچانی تەمەن ١١ ساڵی لە هاوسەرگیری منداڵان پاراستووە و ئەندامی هاوپەیمانی کچان نەک بووکەکانە، لە نێوان ساڵانی 2020 و 2022 لە ڕێگەی هێڵی یارمەتییەوە هاوکاری 177 منداڵی کردووە کە مەترسی هاوسەرگیری زۆرەملێیان لەسەر بووە.

بەڕێوەبەری ئەو دەزگەیە ، کارما نیرڤانا، ناتاشا ڕاتو، گۆڕانکاری لە یاساکەدا بە “سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ڕزگاربووان” ناوبرد، وتی کە پارێزگارییەکی زیاتر دەدات بە منداڵانی مەترسیدار.  ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە بازدانێکی گەورەیە بۆ پێشەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم سووکایەتییە بەزۆری شاراوەیە.” “ساڵی ڕابردوو، هێڵی یارمەتی نیشتمانی بۆ دەستدرێژیکردنە سەر بنەمای شەرەف پشتگیری لە 64 حاڵەتی هاوسەرگیری منداڵان کرد، کە تەنها وێنەیەکی بچووکی کێشەیەکی زۆر گەورەتر نیشان دەدات.”

Leave a Reply