Categories
Kurdish

مانگرتنی کرێکارانی دروسستکردنی پۆشاك لە بەنگلادش بەردەوامە

مانگرتنی کرێکارانی دروسستکردنی پۆشاك لە بەنگلادش بەردەوامە

 09/11/2023

 بەنگلادیش یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی مۆدەی خێرای پۆشاك لە جیهاندا، ساڵانە ملیۆنان تەن جل و بەرگ هەناردەی داواکارییەکانی بەناوبانگترین براندەکانی جلوبەرگ لە جیهاندا دەکات و پیداویستییەکانیان لەڕێگای هێزی کارەوە دابین دەکات.

بەشێک و لەو مارکێتانەی کە کۆنتراکتیان لەگەڵ کارگەکاندا هەیە ئەمانەن:

Marks & Spencer, C&A ,و PVH Corp, Tommy Hilfiger Calvin Klein

هەرچەندە زۆربەی ئەو براندە خێراو فاشنانەی کە سەرچاوەیان لە بەنگلادیشەوە وەرگرتووە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پشتگیری لە کرێی بژێوی ژیانیانی کرێکارەکان دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا مووچەی ئەو کرێکارانە تەنیا بڕی  جلوبەرگەکانیان دەکەنە کەمترین مووچەی مانگانەی یاسایی، کە یەکێکە لە کەمترین کرێیەکانی جیهان و تا ئێستاش بە 8 هەزار تاکا دانراوە (58 پاوەندە) لە ساڵی 2018ەوە.

 کەمترین مووچەی نوێ بۆ کرێکارانی جلوبەرگ لە بەنگلادیش خۆپیشاندانی جەماوەری لەسەر شەقامەکانی سەرتاسەری پایتەختی لێکەوتۆتەوەو ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزاییانە لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەردەوامە.

 ناڕەزایەتییەکان لەو کاتەوەیە کە حکومەت زیادکردنی کەمترین مووچەی کرێکارانی ڕاگەیاند، لە 1ی کانوونی دووەمەوە بۆ 12 هەزار و 500 تاکا (90 پاوەند)، زۆر کەمترە لەو 23 هەزار تاکایەی کە کرێکاران دەڵێن پێویستە خێزانەکانیان لە برسێتی پێ بپارێزن.  خاوەن کارگەکان و پۆلیس بە هەڕەشە و توندوتیژی وەڵامی ناڕەزایەتی کرێکارانیان داوەتەوە و دەدەنەوە، هەروەها خاوەن کارگەکان هەڕەشەی داخستنی بەرهەمهێنان و ڕاگرتنی کرێیان کرد بە جێبەجێکردنی یاسای “نە کار، نە مووچە“.  ناسراوە، لە کۆتایی هەفتەی ڕابوردوودا  زیاتر لە 150 کارگە “بۆ ماوەیەکی نادیار” داخران،  کە ئەمەش 18 هەزار کرێکار بێ کار دەکات و ئەوانەن کە پۆلیس ناویانی تۆمار کردووە کە بەشدارن لە خۆپیشاندان ناڕەزاییەکاندا.

نەعیمە  ئیسلام، کە لە  کۆمپانیای کۆڵۆمبیا کاردەکات دەڵێت: “ئەوان هەوڵدەدەن بێدەنگمان بکەن بەڵام ئێمە پاشەکشە ناکەین“. ئەوان دەتوانن هەڕەشە و لێدانمان بکەن بەڵام ئەوەی تێناگەن ئەوەیە، ئێمە هیچمان نییە لەدەستی بدەین .   ئەگەر پێشنیاری موچەی گاڵتەجاڕانەی ئەوان قبوڵ بکەین، هەرچۆنێک بێت هەر لە برسێتیدا دەمرین”.  نەعیمەی تەمەن 28 ساڵ، یەکێکە لەو هەزاران خۆپیشاندەرەی کە ڕاپۆرتی پۆلیسیان لەسەر تۆمار کردووە، کە سەندیکاییەکان ترسیان هەیە بەم نزیکانە ببێتە هۆی دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ.  زۆر کەس پێیان وایە هەوڵێکە بۆ سەرکوتکردنی زۆرەملێی بزووتنەوەی زیادکردنی مووچە،  بەڵام ئەوە نەعیمە و  هاوکارەکانی ناگرێتەوە و ئەوان بەردەوامن لە ناڕەزاییەکانیان. نەعیمە  ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە داوای زۆر ناکەین.  تەواوی ئەم پیشەسازییە لەسەرر پشتی ئێمە بنیات نراوە – کەمترین شت کە شایەنمان ئەوەیە کە لانی کەم ئەوەمان بدرێتی کە بژێویمانی پێ دابین بکەین ”

Leave a Reply