Categories
Kurdish

ژیان ئەوەندە گران بووە لە بریتانیا کە پەیداکردنی بژێوی لە ماوەی 50 ساڵ لەمەوبەروە ئەوەندە زەحەمەت نەبووە .

ژیان ئەوەندە گران بووە لە بریتانیا کە پەیداکردنی بژێوی لە ماوەی 50 ساڵ لەمەوبەروە ئەوەندە زەحەمەت نەبووە .

 17/11/2023

گۆردن براون کە 10 ساڵی ڕەبەق  لە نێوانی 1997 بۆ 2007 وەزیری دارایی حکومەتی لەیبە[ کرێکاران] بوو دواتریش لە نێوانی 2007 و 2010 دا سەرەكوەزیران..  لە وتارێکی ئەم ڕۆژانەی کە بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی  سەبارەت بەم بارودۆخەی ژیان لە بریتانیا نوسیبو،  بەوە دەستی پێکردووە کە دەڵێت ” چەند هەفتەیەک لەمەوبەر باوکێک چووە ناو سێنتەرێکی خێرخوازی دابەشکردنی خۆراك  و کوڕە 16 ساڵانە پەرێشانەکەی دا بەسەریان دا جێهێشت و لێیدا ڕؤیشت  و وتی چیتر توانای بەخێوکردنی نییە”.

جا بزانە چ کارەساتێکە.  گۆردن  بەردەوام دەبێت لە وتارەکەی و  دەڵێت  “لەڕاستیدا، لە ڕاپرسییەکدا کە لەسەر خێزانە کەمداهاتەکان لە شارۆچکەی  فایف ئەنجامدرا، 11%ی دایک و باوکان ڕایانگەیاندووە کە بەبێ کاڵای سەرەکی کە لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازییە ناوخۆییەکانەوە دابینکراوە، ڕەنگە منداڵەکانیان بناردایەتە بەشی چاودێری و بەخێوکردن .  بەپێی تۆڕی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی وڵات  تا ساڵی 2025، دەکرێت تەنها و هەر بە ت ەنها لە ئینگلتەرەدا 100 هەزار منداڵ  لە لایەن بەشی سۆشیالی شارەوانییەکانەوە  چاودێری و بەخێوبکرێن.

” بە گشتی یەک ملیۆن منداڵ لە حاڵەتی هەژاری و پەرێشانیدان و دەستیان بە خواردن، شێڵتەر ناگات و مەحرومن  لە گەرمکەرەوە یان کەرەسەی تەوالێت. هەموو شەوێک یەک ملیۆن و 100 هەزار کچ و کوڕ لەسەر زەوی دەخەون یان جێگایان هاوبەشە.  زیاتر لە 2ملیۆن  ماڵ لانیکەم بە یەک ئامێری سەرەکی ناوماڵ دەژین، وەک سەلاجە، تەباخی چێشتلێنان یان ئامێری جل شۆردن.  لە 5 خێزان  4 خێزانیان لە سەر بیمەی بڕە پارەیەکن کە ئاوا ڕاپۆرت کراون کە ئەو خێزانانە بەبێ خواردن دێن و دەڕۆن و گەرمکەرەوەیان دەکوژێننەوە و جلە کۆنەکان ناگۆڕن. وە نزیکەی 3 ملیۆن لە ماڵە کەم داهاتەکانی بەریتانیا قەرزیان لەسەرە بۆ ئەوەی پارەی خۆراک بدەن، قەیرانێک کەپاشا چارڵز بە دەستپێشخەرییەکەی لە پرسی خۆراکدا لەم هەفتەیەدا دانی پێدا ناوە.

” ئێستا ئێمە وەک ئەوەین کە لە سەردەمی ڤیکتۆریادا دابەش بووین: داهاتی 0.1%ی سەرەوەمان – نزیکەی 9,615 پاوەندە لە هەفتەیەکدا – 100 هێندە زیاترە لە داهاتی ئەو بڕە پارەی کە وەکو بیمەیەك لە هەفتەیەکدا دەدرێت کە 92 پاوەندە لە هەفتەیەکدا.

Leave a Reply