جوانی دیمۆکراتییەت و سیستەمی دیمۆکراسیی
13/02/2024
لە ئەمەریکا هەموو هەوڵێك دەدرێت و بە ملیۆن دۆلار سەرف دەکرێت تاکو دۆناڵد ترامپ هەڵنەبژێررێتەوە. لە بریتانیاش چەمکی دژە سامییەت و بەرگری لە دەوڵەتی ئیسرائیلی بە قەدەر چەمکی دژە تیرۆر فراوانکراوە ، کە 22 ساڵە خەڵکێکی زۆری پێدەکوژرێت و وڵاتانی پێ کاولدەکرێت.
چەمکی دژە سامییەت ئەوەندە مەترسیدارە کە ئێستا ناتوانرێت قسەیەکی هەق یا گوماناوی بکەیت ، حیزبی لەیبەری ئێرە [ پارتی کرێکاران] ئەوەندە تامەزرۆی حوکمڕانیین لە ماوەی 24 سەعاتدا دوو کاندیدی بۆ پەڕلەمان سڕ کردوو ڕێگا ناندات کە دۆستان و ئەندامانی حیزبی لەیبەر کەمپەینی بۆ بکەن، ڕەنگە دەریشیان کەن لەسەر ئەوە . کە یەکێکیان ناوی ئەزهەر عەلی-یە کە تەنها ئەوەندەی وتووە: میسر 10 ڕۆژ پێش ڕووداوەکەی 7ی ئۆکتۆبەر حکومەتی ئیسرائیلی ئاگەدارکردۆتەوە لەوە هەروەها ئیدارەی ئەمریکاش پێش چەند ڕؤژێك ، وتویەتی کە لەوە دەکات ئیسرائیل خۆی تۆڕی پاراستنی نیشتمانی و ئاسایشی شلکردبێتەوە تاکو ئەوە ڕووبدات و فەلەستینەکان ئاوا لێبکات . کەسەکەی تریان کۆبونەوەی لەگەڵ ئەزهەرد کردووە بە حساب سەری بۆ قسەکانی لەقاندووە، گەر چی خۆی گەرچی عەرەب و پاکستانی نییە بەڵام پرۆ فەلەستینییە .