نابێت لێگه‌ڕێین کۆبانی و کانتۆنه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژاوا له‌سه‌ر ده‌ستی کۆمپانییه گه‌وره‌کان و ده‌زگه دراوییه‌کانی جیهاندا، نوشستبهێنن:
زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
27/05/2015
به‌رله‌وه‌ی بچمه سه‌ر کرۆکی باسه‌که‌م ده‌بێت گه‌ر به کورتیش بێت له‌سه دوو مه‌سه‌له‌ی گه‌له‌ك گه‌وره له باکوری کوردستان که زۆر به توندی گر ێدراونه‌ته‌وه به‌و باسه‌ی سه‌ره‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کی به‌تین و به‌هێزیان به‌یه‌کدییه‌وه هه‌نه، بدوێم. بۆ ئه‌مه‌ش من له نێوانی 08/05 و 22/05/2015 دا بۆ دوو هه‌فته چووم بۆ شاره‌کانی کوردستانی باکور: ئامه‌د ، وان ، جۆڵه‌مێرگ ( هه‌کاری) و شاری گه‌ڤه‌ر. دواتر گه‌ڕامه‌وه بۆ شاری سروچ تاکو له‌وێوه بچم بۆ کۆبانی.
ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌فه‌ره‌که‌م سێ خاڵی گرنگ بوو یا ڕاسستر لتێگه‌یشتن و لێچوونه‌وه‌یه‌ك بوو له سێ مه‌سه‌له‌ی گرنگ. یه‌که‌م: ڕۆڵی خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کان له‌و شارانه‌دا و لێكچوون و جیاوازییان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که له ڕۆژاوادا هه‌ن. دووهه‌م: دروستکردنه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی ، سێهه‌م: ئابوری ئاینده‌ی ڕۆژاوا. گه‌رچی براده‌رانی که‌جه‌ده و لیژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری ڕۆژاوا له شاری ئامه‌د و سروچ هه‌وڵێکی زۆریان بۆ دام به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر نه‌متوانی بچمه کۆبانی.
ئه‌و دوو مه‌سه‌له گرنگه‌ی که په‌یوه‌ندییان به کۆبانی و کانتۆنه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژاواوه تاڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌یه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن ، که ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر بکه‌م:
یه‌که‌ـم: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتوو له تورکیا:
هه‌ڵبه‌ته گه‌لێکمان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین که مانگی داهاتوو گه‌لانی تورکیا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردن ده‌بنه‌وه . هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی تورکیا نه‌ك هه‌ر ڕووداوێکی مێژووییه بۆ کوردانی باکور له تورکیا به‌ڵکو له هه‌قه‌تتدا بۆ هه‌ر هه‌موو گه‌لانی تورکیا، هه‌مان بایاخی هه‌یه. سه‌ره‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یا تورکیا چه‌ند هه‌نگاوێك به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ، واته ئۆردگان و پارته‌که‌ی ، ئاکه‌په، ده‌ستکراوه‌تر و ده‌سه‌ڵاتدارتر و لایه‌نی دیکتاتۆرییه‌ته‌که‌ی زاڵتر و مافه‌کانی سه‌رجه‌می مرۆڤیش له تورکیا له‌وه‌ی ئێستاش کاڵتر ده‌بێته‌وه و چاوه‌ڕوانی زه‌برو زه‌نگی پۆلیس و کوشتن و بڕینی پتر ده‌کرێت، به کورتی ئه‌جه‌نده‌ی دیمۆکراتی ئیسلامی له تورکیادا به هه‌موو ورد‌و درشته‌کانییه‌وه ، به‌سه‌رکه‌وتنی ئه‌که‌په، پیاده‌ده‌کرێت. یاخود ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وڵاتی تورکیا به‌چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌باته پێشه‌وه و ده‌ستی ئاکه‌په و ئۆردگان و ئه‌جه‌نده ئیسلامییه‌که‌یان کورتده‌کاته‌وه، گه‌ر سه‌راپای ئه‌و به‌رنامه ڕادیکاله‌ش که هه‌یه نه‌توانرێت کاری پێبکرێت و ته‌نها نیوه‌شی به‌کاربهێنرێت، ئه‌وه به دڵنیایییه‌وه مێژوی تورکیایه‌کی نوێ ده‌ستپێده‌کات. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه گه‌ر کورد له‌وێ بتوانێت به‌و ڕێژه‌یه‌ی که بۆی دانراوه ده‌نگبهێنێت، ئه‌وه ئاینده‌ی تورکیا ، مه‌گه‌ر بکه‌وێته‌وه ژێر ڕکێفی جێنڕاڵه‌کان، ده‌نا بۆ یه‌کجاری ده‌گۆڕێت.
له ئامه‌د و وان و جۆڵه‌مێرگ و هه‌روه‌ها له گه‌ڤه‌ریش چاوپێکه‌وتنێکی زۆرم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی ئه‌وێدا کرد که هه‌ر هه‌موویان سه‌رقاڵی که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن، بوون، سه‌رسه‌ختانه و لێبڕاوانه له هه‌وڵی په‌یداکردنی ده‌نگی زیاتردان بۆ پارتی دیمۆکراتی گه‌لان (HDP ) .
کاندیده‌کان و که‌سه سه‌ره‌کییه‌کانی که ئه‌رکی به‌ڕێکردنی که‌مپه‌ینه‌که‌یان له‌سه‌ر شانه ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره به ڕوداوێكی مێژوویی ده‌زانن و پاساویشیان ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه‌یه، که زۆر گرانه که له‌گه‌ڵیاندا یه‌کنه‌گریته‌وه:
- ئه‌مه یه‌کمجاره که له مێژوی ئه‌وێدا که کورد له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا وه‌کو حیزبێکی سیاسی به‌شداری ده‌کات، که تاکو ئێستا وه‌کو که‌سانی سه‌ربه‌خۆ به‌شدارییان له په‌ڕله‌ماندا کرده‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مه یه‌که‌مجاریشه که خه‌ڵکانێکی زۆری غه‌یره کورد پاڵپشت و هاوکاری کورد بکه‌ن له ده‌وری به‌رنامه‌یه‌کی ئاوا ڕادیکال که به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر هه‌مووان وه‌کو یه‌ك ڕه‌چاوده‌کات و ده‌پارێزێت، له‌و حیزبه‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆببنه‌وه.
- ئاشکرایه ئاکه‌په و ئۆردگانی سه‌رۆك، به پرۆسه‌ی ئاشتی، ناچارکراون . کوردانی باکور به خه‌بات و تێکۆشانی نه‌پساوه‌ی خۆیان ملیان به ئاکه‌په داوه که کار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی بکات و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ببات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێشتا ئاکه‌په هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ی بۆ ئه‌م پرۆسه مێژوییه نه‌ناوه و له خۆ دزینه‌وه‌دایه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کات که کوردان له‌م پرسسه‌یه‌دا ده‌نگێكی ئاوا نه‌هێنن و نه‌بنه هێزێکی سه‌ره‌کی له په‌ڕله‌ماندا تاکو گوژمێکی گه‌وره به پرۆسه‌ی ئاشتی نه‌ده‌ن . که‌واته ده‌نگهێنانی پارتی دیمۆکراتی گه‌لان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گرنگه و گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتێك ده‌بێت بۆ کوردانی باکور.
- به‌رنامه‌ی یاخود مانیفێسته‌ی پارتی دیمۆکراتی گه‌لان ، به‌رنامه‌یه‌کی زۆر ڕادیکالانه‌یه که هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی به کورد و تورك و ئازه‌ری و .. هتد. به کێشه‌ی ئابوری و سیاسی و ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوریی و دینییه‌وه ، گرتۆته‌وه ، هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر جێنده و یه‌کسانی ژنان و پیاوان و کۆتاکردنی ده‌ستی کۆمپانیا گه‌وره‌کان و ناساندنی کانتۆنه‌کانی ڕۆژاوا و کێشه ی قوبرس و ناسینی مافی نه‌ته‌وه و دین و کولتور و مافی تاك و گه‌لێکی دیکه ده‌کات.
- ئاشکرایه که کۆبانی پێویستی به بیناکردنه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یه، ته‌نها ڕێگایه‌کیش (کۆریدۆریکیش) بۆ کارکردن له‌سه‌ر ئه‌مه یا ده‌بێت خودی سوریا بێت یاخود وڵاتی تورکیایه . بیناکردنه‌وه‌ی کۆبانی به هه‌ر ڕێگایه‌کیان بێت واته یا له ڕێگه‌ی کۆمپانییه‌کانه‌وه یاخود له ڕێگای کاری هه‌ره‌وه‌زیانه به‌هاوکاری چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی جیهانه‌وه هه‌ر ده‌بێت له ڕێگای تورکیاوه بێت . بۆ ئه‌مه‌ش حکومه‌تی تورکی ده‌بێت ملبدات ، که له ئێستادا ته‌نها قه‌بوڵی چوونه ناوه‌وه‌ی پێداوتستییه مرۆییه‌کانه، نه‌شتێکی دیکه، ده‌کات. که‌واته له‌م ڕووه‌شه‌وه سه‌رکه‌وتنی پارتی دیمۆکراتی گه‌لان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ، گرنگه و ده‌توانیێت ڕۆڵێکی کاریگه‌ر سه‌باره‌ت به ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی ببینێت.
گومانی تیادانییه که پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له تورکیا به‌هۆی ئه‌و خاڵانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدان، تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه ، که ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ری شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهان به کێشانی هێڵێکی گه‌وره خۆی جیا ده‌کاته‌وه ، دیاره تێشکانیش له‌م پرۆسسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا ، ڕه‌وتی پێشه‌وه‌چوونی خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کانی باکور ، ناوه‌ستێنێ و سستیان ناکات.
دووهه‌م: خۆسه‌ریی دیمۆکراتیییه‌کان و جیاوازییان له‌گه‌ڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی ڕۆژاوا:
خاڵه لێکچووه‌کانی نێوانی ئه‌م دوو خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گه‌لێك زۆرن له‌وانه : بڕواکردنه سه‌رخۆو بڕوابوون پێیان و کارکردن بۆ سه‌رکه‌وتنیان، هه‌بوونی چه‌نده‌ها گروپ و کۆمیسۆن و لیژنه‌ی خۆجێیی و ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل له گونده‌کان و شاره‌کان و سه‌رشه‌قامه‌کان ، کارکردنی هه‌ره‌وه‌زیانه‌و خۆبه‌خشانه، بڕیاردانی به کۆمه‌ڵ له ڕێگای ئه‌نجوومه‌نه‌کان و ماڵی گه‌له‌وه ، کارکردن له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی بڕیاره‌کان بۆناو ده‌ستی خه‌ڵکی له گوند و شارۆچکه و شاره‌کاندا ، کارکردن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌رێتی و لاوازبوونی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت ، کارکردن له‌سه‌ر لابه‌لاکردنه‌وه‌ی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ، بایاخدان به کێشه‌ی ژینگه و ئیکۆلۆجی، باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی که شۆڕش ده‌بێت له‌بنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه ده‌ستپێبکات و هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان نه‌ك هه‌ر به ته‌نها سیاسه‌ت ، بگرێته‌وه ، کارکردن له‌سه‌ر کاڵبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی ئاین و مه‌زهه‌ب و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌لێکی دیکه، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه خاڵه ناوکۆییه‌کانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌کانی ڕۆژاوا و خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کانی باکورن.
دیاره جیاوازییه‌کی زۆریش له نێوانیاندا هه‌یه که ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بارودۆخه هه‌مه‌لایه‌نانه‌ی که هه‌ر یه‌که‌یانی هێناوه‌ته ژیانه‌وه و ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌یانی کردووه و ده‌کات ، له‌وانه:
- خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی ڕۆژاوه‌و سه‌ره‌نجامی ئه‌و بارودۆخه‌ن که له سوریادا به گشتی و کشانه‌وه‌ی سوپای سوری و ئاماده‌بوونی خه‌ڵکی و باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی که ده‌یانخواست ڕووبدات، ڕویدا. هه‌رچی خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کانی باکور هه‌نه سه‌ره‌نجامی خه‌باتێکی دوور‌و درێژی جه‌ماوه‌رانه‌ی خه‌ڵکی ئه‌وێیه که له ڕێگای په‌که‌که‌وه کردویانه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
- خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی ڕۆژاوا له ئێستادا خۆیان گرتووه و خۆیان ده‌زگه‌ی سه‌ره‌کین له جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کاندا له‌گه‌ڵ ده‌زگه و حکومه‌تی سوریدا له کێشه و مل ملانێیدا، نین. له هه‌قه‌تدا جگه له کانتۆنی جه‌زیره نه‌بێت داموده‌زگه‌ی ئه‌سه‌د له دوو کانتۆنه‌که‌ی دیکه‌دا بوونی نییه . ئه‌مه‌ش وایکردووه که ئه‌م خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه له‌و کارانه‌ی که ده‌یکه‌ن ده‌ستیانکراوه بێت. هه‌رچیش خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کانی باکور هه‌ن هێشتا له گه‌لێك شار و له نێو گوندنشینه‌کاندا خۆیان به‌ته‌واوی و وه‌کو پێویست نه‌چه‌سپاندووه. له ده‌ڤه‌ره‌کانی وه‌کو ئامه‌د و وان و جۆڵه‌مێرگ له مل ملانێیه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌دان له‌گه‌ڵ داموده‌زگه حکومییه‌کاندا . ته‌نانه‌ت له شارێکی وه‌کو ئامه‌د-دا په‌یوه‌ندی له نێوانی شاره‌وانی و سه‌رۆکی پۆلیس و والی شار و هێزی سه‌ربازیدا، نییه . له شاری وان-یش په‌یوه‌ندی نێوانیان زۆر ئاڵۆزه و هه‌بوونی کێشه‌ی نێوانیان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ئاڵۆزتریشی کردووه. له دانیشتنێکمدا له‌گه‌ڵ ئه‌و برادرانه‌ی ئه‌وێدا (وان) وتیان ” له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا که ویستومانه ناو‌ی شه‌قامه‌کان بگۆڕینه سه‌ر کوردی گرفتێکی یه‌کجار زۆرمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تدا بۆ دروست بووه” .
- کێشه‌ی ڕۆژاوا و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی زۆر به‌باشی له سه‌ر ئاستی جیهانی ناسراوه و بووه‌ته مایه‌ی ڕاکێشانی هاوکار ی و خۆشه‌ویستی زۆربه‌ی زۆری چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و نقابییه‌کان و ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی جیهان . خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کانی باکور به سه‌ره‌نجامی کاری په‌که‌که ناسراوه و ده‌وڵه‌تی تورکی و ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی خۆراوا و ده‌ردراوسێش ، په‌که‌که‌یان به پارتێکی تیرۆریست له قه‌ڵه‌م داوه‌و پاگه‌نده‌ی ژاراویانه‌ی ئه‌وان ڕۆڵێکی ئاوای بینیوه که له به‌هاو نرخی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی ئه‌وێی، تا ڕاده‌یه‌ك که‌مکردۆته‌وه.
- به‌رده‌وامی جه‌نگی داعش له ڕۆژاوا‌و لوشدانی به‌شی زۆری سه‌ره‌وه‌ت و سامانی ڕۆژاوا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، که کارێکی وایکردوه کارکردن له‌سه‌ر ئامانجه‌کانی ئاینده‌ی کانتۆنه‌کان و پرۆسه‌ی پێشه‌وه‌چوونیانی ، تا ڕاده‌یه‌ك دواخستووه و پر ۆسه‌که‌ی هێواشکردووه ئه‌مه جگه له مه‌ترسی هێڕشی سوپای ئازادی سوریا و له‌شکری سوری که به‌رده‌وامه و له‌وه ناکات، ئه‌وه مه‌ترسییه بڕه‌وێته‌وه. به‌ڵام له باکوردا خۆشبه‌ختانه نه جه‌نگ هه‌یه و نه تا ئێستاش مه‌ترسی ڕوودانییشی له ئارادایه .
- ڕۆژاوا وڵاتێکی کشتیارییه و له‌گه‌ڵ هه‌بوونی نه‌وت و غاز و کبریت-دا ، گه‌رچی له باکوردا نه‌وت و غاز زۆر که‌مه به‌ڵام وڵاتێکی یه‌کجار ، یه‌کجار کشتیارییه‌و ئاوێکی یه‌کجار زۆریشی هه‌یه ڕوباری دیجله و ڕوباری دیکه و شاخه سه‌رکه‌شه‌کانی ئه‌وێ که زۆربه‌یان به‌فری ئه‌مساڵ ده‌گه‌یه‌ننه‌وه به ساڵی ئاینده و ده‌ریاچه‌ی وان که له‌ناو جه‌رگه‌ی کو‌ردستاندایه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی زه‌وی و زاری به‌پیتی یه‌کجار فراون زه‌مینه‌سازی نه‌ك بۆ دروستبوونی خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کان،کرده‌وه به‌ڵکو ده‌سته‌به‌ری ژیانی ده‌یه‌ها ملیۆن خه‌ڵکی له سای ئه‌و خۆبه‌سه‌ریی دیمۆکراتیانه‌ی ئاینده‌دا ده‌کات، بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی نێوندێك بکه‌ن، که دابینی ژیانیان بکات..
- کاپیتاڵیزم له ڕۆژاوادا گه‌شه‌یه‌کی به‌هێزی نه‌کردووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش نه کۆمپانیای گه‌وره و نه کارگه و نه بیناسازی مه‌زنی تیادانیییه‌و گه‌لێك له و ڕواڵه‌ته دزێوه سه‌رمایه‌داریانه که له وڵاتێکی وه‌کو تورکیادا ده‌یبینین له ڕۆژاوادا بوونیان نین . گه‌رچی ئه‌مڕۆ له باکوری کوردستاندا ڕاسته که شوێنده‌ستی کاپیتاڵیزم به‌و شێوه‌یه‌ی که له شوێنه‌کانی دیکه‌ی تورکیاد ده‌یانبینین ، نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م سیسته‌مه له باکوری کوردستاندا به‌رده‌وامه و به‌ره‌و پته‌وبوون و جێگیربوون ده‌ڕوات.
- سه‌ندیکاله کرێکارییه‌کان له باکور زۆر به‌هێزن و ڕۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه هه‌م له شاره‌وانییه‌کان و نێو گروپه خۆجێییه‌کان و ئه‌نجوومه‌نه‌کان و هه‌م له‌سه‌ر کار ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که پێوه‌ندییه‌کی تووندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ 3 نقابه سه‌ره‌کییه‌که‌ی تورکیادا هه‌یه . هه‌ڵبه‌ته ڕه‌خسانی ئه‌م بارودۆخه په‌یوه‌ندی به بارودۆخی گه‌شه‌کردوی پیشه‌سازییه‌وه هه‌یه ، که تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌م زه‌مینه‌سازییه له ڕۆژاوادا نییه و سه‌ندیکال و سه‌ندیکالیسته‌کان هه‌م وه‌کو ژماره و هه‌م وه‌کو ئه‌و ڕۆڵه گرنگه‌ی که له باکوردا له خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کاندا، ده‌یبینن، له ڕۆژاوا زۆر که‌مترن و کارایشییان که‌متره.
له‌و دانیشتنه‌ی که له‌گه‌ڵ برادرانی شاری وان-دا کردم زۆ ر به وردی و تێروته‌سه‌ل باسیان له هه‌لومه‌ر‌جه هه‌نووکه‌ییه‌کان و بارودۆخه‌که‌ی ئه‌وێ، کرد . باسیان له ته‌واجودی خه‌ستی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت له هه‌موو شوێنه‌کاندا کرد که هه‌بوونی خوودی ئه‌و هیزانه‌ش ئازادی لێقه‌ده‌خه کردون ، فشارێکی زۆری خستۆته سه‌ریان به‌به‌رده‌وامیش مه‌ترسی هه‌راسانکردن و گرتن و سوکایه‌تیپێکردنیان، له‌سه‌ره. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان هه‌ر به‌رده‌وامن له کارکردن به‌گه‌شه‌دان به لایه‌نه‌کانی خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کان . هاوکات کار‌و چالاکی ئه‌وان له کۆمۆسیۆنه‌کانی ئابوری و سییاسی و په‌یوه‌ندییه‌کان و زمان و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و کشتوکاڵ و ژناندا به‌رده‌وامه و توانیویانه کارایی خۆیان له‌سه‌ر له %80 ی ده‌ڤه‌ری وان دانێن و له 1056 گونددا بوونیان هه‌یه و له %40 ئه‌وێ جۆرێك له جۆره‌کانی خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کان ده‌ستبه‌کاره ، ڕێژه‌ی بوونی ژنانیش له ناو هه‌ر هه‌موو دام‌و ده‌زگه‌کاندا به ڕێژه‌ی له %50 یه، ئه‌مه له کاتێکدا که له ده‌ڤه‌ری وان-دا گه‌لانی دیکه‌ی وه‌کو ئازه‌ر و ئه‌رمه‌ن و تورک ده‌ژین که ژماره‌یان ده‌چێته 30000 که‌س. شاری وان به هۆی هه‌بوونی ده‌ریای وانه-وه که ساڵانه گه‌شتیارێکی زۆری بۆ دێت ، ئه‌مان پلانی داهاتوویان بۆ ئه‌وێ هه‌یه که له بواری گه‌شت و گه‌شتیاریدا پرۆژه‌ی ئیکۆتۆریزمه ، واتا بایاخدان به شوێنه گه‌شتیارییه‌کان له‌سه‌ر بناخه‌ی ئیکۆلۆجی و پاراستنی ژینگه و زییان پێنه‌گه‌یاندنی . پرسی ئیکۆلۆجی به‌شێکی گه‌وره‌یه له به‌رنامه‌ی خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کان.
ئه‌م براده‌رانه ئه‌و گرفتانه‌ی که له چالاکیه‌کانیاندا ، ڕوبه‌ڕویان بوونه‌ته‌وه، نه‌ده‌شارده‌وه ، که له‌وانه هاتنه خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ی داهاته که به بڕی له %50 به‌هۆی وێرانکارییه‌وه که له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی جه‌ندرمه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیدا تووشی هاتووه، هاتۆته خواره‌وه. متمانه نه‌بوونی خه‌ڵکی به خۆیان ، ئاماده‌نه‌بوونه له هاوبه‌شکردنی ئه‌وه‌ی که هه‌یانه، کولتوری سه‌رمایه‌داریانه ، نه‌بوونی ئازادی ، بوونی گرفتی سییاسیانه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌مان بی ئومێد نین و دڵنیان که به‌سه‌ر ئه‌م کۆسپ و گرفتانه‌دا سه‌ر ده‌که‌ون و ده‌یانگوت ” کارێكی ئاسان نییه که 500 ساڵ کارکردنی ده‌سه‌ڵاتخوازانی تورك و و ده‌وڵه‌تی تورکی له‌سه‌ر که‌نارخستنی تاك و کۆمه‌ڵ و سوکایه‌تیپێکردنیان، هاندانی ونکردنی متمانه به خۆیان له چه‌ند ساڵێکدا یا وه‌ختێكی که‌مدا پاکۆ بدرێت و مێنته‌ڵه‌تی خه‌ڵک و ئه‌و کولتوره باوه ، بگۆڕرێت، ته‌نها ئه‌وه به هه‌وڵ و تێکۆشانێکی زۆر و کردنی کاری نموونه‌یانه و شتی دیکه ئه‌و گرفتانه جێگایان پێلێژ ده‌بێت و ئه‌وه‌ی که ده‌مانه‌وێت . له جێگای داده‌نرێت “ له بینینی هاو سه‌رۆکی هه‌ده‌پ و هاوسه‌رۆکی پارتێکی دیکه‌ی ناوچه‌که که دژی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت ڕاده‌وه‌ستانه‌وه و هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی له شاری جۆڵه‌مێرگیش ، له نزیکه‌ی پتر له کاژێرێك قسه‌کردن له‌گه‌ڵیاندا، ئه‌وانیش به درێژی باسی خۆسه‌ریی دیمۆکراتییه‌کانیان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا بۆ کردم و په‌نجه‌یان خسته سه‌ر گرفته هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانیان، که ده‌توانرێت رێگر بێت له پێشه‌وه چوونیان. به ئاشکرا ئه‌وه ده‌بینیت که هه‌تاکو به‌ره‌و شاره‌کانی سه‌رسنور بڕۆیت کارکردنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ختترده‌بێت، ئه‌مه‌ش به حوکمی ئه‌وه‌ی که ئه‌م ده‌ڤه‌ره زیاتر ده‌ڤه‌رێكی قه‌ده‌خه‌کراوه ( مووحه‌ڕه‌مه‌یه) ئه‌مه‌ش وای کرده‌وه که بوونی هێزێکی سه‌ربازی و پۆلیسی زۆر گه‌وه‌ره له‌وێ ببینرێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م گرفتانه‌شدا بڕیاری لێبڕاوانه‌ی خه‌ڵکی له‌وێ دڕی به‌و گرفتانه داوه و ده‌یانه‌وێت شاری جۆڵه‌مێرگ پێشه‌نگی به‌جێگه‌یاندنی ئیکۆلۆجی ( Pilot Ecology ) بێت هه‌ر وه‌کو چۆن شاری ئامه‌د پێشه‌نگی ئابوری باکوره، که له دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی ئاینده‌وه کاری سه‌ره‌کی هه‌موو ئه‌و براده‌رانه ، کارکردن له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت
ئه‌وه‌ی که خاڵی جه‌وهه‌ری و کارایه له هه‌ردوو خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایتییه‌که‌ی ڕۆژاوا و باکوردا بروابوونه به ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل واته له گه‌له‌وه بۆ گه‌ل که ئه‌مه‌ش له کرۆکی شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌مه لایه‌نه‌که‌دایه که ده‌ستی پێکراوه .
من له وتارێکی د‌یکه‌مدا که له‌ژیر ناو‌ی” ئه‌زموونه‌کانی ڕۆژاوا و باکوری کوردستان گومانی بۆ ده‌ستپێکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگای گروپه خۆجێیه‌کانه‌وه ، نه هێڵاوه‌ته‌وه.” نوسیم که هه‌ردوو شؤڕشی کۆه‌مه‌ڵایه‌تی دوو شێوه مۆدێلی بۆ خه‌باتی سۆشیالیست و ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی جیهان ، نیشانداوه‌و ئه‌وه‌ی یه‌کاڵاکردۆته‌وه که ده‌توانرێێت خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایتییه‌کان دابمه‌زرێنرێت. ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ که له باکوری کوردستاندا سه‌ری هه‌ڵداوه ئه‌و ڕاستییه‌ی به‌رجه‌سته کردوه که ده‌توانرێت ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل له‌ناو خودی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌بژێره‌که‌یدا ، دروستبکرێت یا ڕاسستر خۆی بسه‌پێنێت.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت له خاڵێکی گرنگی شؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی که له بنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه ده‌ستپێده‌کات . که تا ئێستا له هه‌لومه‌رجی ئه‌و شۆڕشه‌دا به‌رچاوم نه‌که‌وتووه ، بدوێم. ده‌مه‌ویت بڵێم که ئه‌م شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه که له بنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه ده‌ستپێده‌کات دژی هه‌موو چه‌شنه ناوه‌ندگه‌رییه‌که ده‌بێت له هه‌ره خاڵی لاوازی سه‌رمایه‌داری و له هه‌ره خاڵی به‌هیزی سروشته مرۆیانه‌که‌ی کۆمۆنێته‌که‌وه ده‌ستپێبکات ـ که به‌ڕای من ئه‌و خاڵه‌ش له هه‌ر وڵا تێكی ئه‌م جیهانه‌دا گونده‌کانه. گونده‌کانه به تایبه‌ت له وڵاتانی گه‌شه‌نه‌کردوودا که هێشتا به ته‌واوی ده‌ستی نه‌گریسی کاپیتاڵیزم نه‌یتوانیوه ده‌نگی سروشی گوندنشینی بتاسێنێ ، په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی تاکه‌کانی نێو گوندیی له یه‌کدی به‌ته‌واوی بترازێنێ ، به‌هاو نرخی مرۆڤی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر تیادا هه‌ڵته‌کێنێ ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌ش دروستکردنی ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل و بڕیاردان له‌سه‌ر کێشه‌کانیان و حه‌لکردنیان، کردنی کاری هه‌ره‌وه‌زیانه و ژیانی به کۆمه‌ڵیی و دروستکرنی کۆمیونه‌کان زۆر ئاسانتر و عه‌مه‌لی تره ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که لادێکان سه‌رچاوه‌یه‌کن بۆ ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی، بێ ئه‌وه‌ی له پێداویستییه‌کانیاندا ، به زۆری بۆ شاره‌کان و ده‌رامه‌تی شاره‌کان، بگه‌ڕێنه‌وه .
دروستبوونی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له سه‌رجه‌می گونده‌کان و ته‌نینه‌وه‌یان له ده‌ڤه‌ره‌که‌دا ده‌توانرێت کۆنفیدراسوێنی گونده‌کان پێک‌بێنێت و ئاڵوگۆڕی پێداوایستییه‌کان له نێوانی ئه‌ڵقه‌کانی کۆنفیدراسوێنه‌کاندا دا ڕووبدات. به‌ڕای من لادێکان، گونده‌کان ، سه‌ره‌کین و بنی بنه‌وه‌ی شاره سه‌ره‌کییه‌کانی وڵاتن. هه‌ر به‌م شێوه‌ش وڵاتانی گه‌شه نه‌سه‌ندوی دونیاش بنی بنه‌وه‌ی دونیای یا وڵاتانی گه‌شه‌کردوی سه‌رمایه‌دارین ، ده‌ستپێکردن یا ڕوودانی شۆڕشی کۆه‌مه‌ڵایه‌تی له‌م جیهانه سه‌رمایه‌دارییه گه‌شه‌نه‌کردووه‌دا گه‌لێك ئاسانتره ئه‌مه‌ش له خۆێدا ده‌بێته هۆی لاوازکردنی شارگه‌له مه‌زنه سه‌رمایه‌دارییه‌کانی جیهانی وه‌کو ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا و که‌نه‌ده و ئوسترالیا و ڕوسیا و شوێنه‌کانی دیکه.
من به ته‌واوی باوڕـم به‌وه هه‌یه که له کاتێکدا بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه ئازادیخوازه‌کان ، بزوتنه‌وه ڕادیکاله دژه ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌کان که له‌م وڵاته زه‌به‌لاحانه‌ی که له سه‌ره‌وه ناونوسم کردن ، له ڕاده‌ای نه‌بووندان، هاوکاتیش خۆپایشاندان و مانگرتنه زڕه‌کان و نقابه زه‌رده‌کانی پارێزه‌ری سیسته‌م، که نه‌ك ته‌نها هه‌نگاوێك شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌بردۆته پێشه‌وه به‌ڵکو به چه‌ند هه‌نگاوێکیش ئه‌و شۆڕشه‌یان ، پاشه‌کشه پێکردوه و پێده‌که‌ن. له‌به‌ر ئه‌مانه بۆ ئێمه‌یه‌ك که باوه‌ڕمان به شؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و دژی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتین ، باشترین زه‌مینه‌یه‌ك که له ئێستادا بتوانین کاری تیادا بکه‌ین به‌کارهێنانی سه‌نگ و توانای خۆمانه له یه‌کێك له‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی ڕؤژاوا و باکوردا. ( هه‌وڵده‌ده‌م له هه‌لێکی دیکه‌دا به درێژی بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌م پرۆژه یه)
کۆبانی و ئاوادانکردنه‌وه‌ی:
پاش بردنه‌وه‌ی جه‌نگ و به‌زاندنی داعش و حکومه‌تی تورکی ، کۆبانی توانی له تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌که‌میدا ده‌رچێت و سه‌رکه‌و توانه له جه‌نگه‌که بێته ده‌ره‌وه . گومانی تیادا نییه به‌شداریکردنی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له ڕێگای ئاسمانییه‌وه دوای ئه‌وه بوو که زانییان یا کۆبانی ناکه‌وێت یا که که‌وت ته‌نها گیانله‌به‌رێكیش به زیندوویی تیایدا ڕزگاری نابێت ئه‌و کاته‌ش ئه‌مه ده‌بێته په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی نێو ته‌وێڵی ئه‌وه‌ی که پێیده‌ڵێن ” کۆمۆنێتی نێوده‌وڵه‌تی” بۆیه به ناچاری به‌شدارییان له دژی هێزه‌کانی داعش،کرد.
گه‌رچی بوونی جه‌نگ و گه‌مارۆی ئابوریانه کاراییه‌کی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و چه‌ند ملیۆن خه‌ڵکه‌ی ئه‌و سێ کانتۆنه دانا‌و تا ئێستاش و ڕه‌نگه بۆ ئاینده‌یه‌کی دووریش هه‌ژموونی خراپی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه بهێڵێته‌وه، به‌ڵام به‌ڕای من هه‌ر ئه‌و دوو ڕوداوه بوون که ڕۆڵێکی یه‌کجار گه‌وره‌شی له مانه‌وه‌ی هه‌موو ڕؤژاوادا ، گێڕا.
جه‌نگی کۆبانی بووه هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر کۆبانی به‌ڵکو هه‌موو ڕۆژاوا به جیهان به گشتی و سه‌رجه‌می چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و نقابییه‌کان و ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی دوونیا بناسێنێت. بوه هۆی ڕا کێشانی سۆز‌و خۆشه‌ویستی و هاوکاری و یارمه‌تی خه‌ڵکانێکی زۆر تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به سه‌ده‌ها که‌س له شوێنی جیاجیاوه به‌ره‌و به‌ره‌کانی جه‌نگ ملیان ناو له ڕیزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌دا له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه، دژی داعش ده‌جه‌نگان که ئه‌مه‌ش بووه هۆی گیانبه‌ختکردنی گه‌لێکیاشیان. هاوکاتیش به سه‌ده‌های دیکه ڕویانده‌کرده ئه‌وێو له بواره‌کانی میدیا و کاره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه‌دا به‌شدارییان ده‌کرد.
گه‌مارۆدانی ئابوریش له لایه‌ن تورکیا و هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌وه ، ئه‌میش دیسان ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی دیکه‌ی بینی له مانه‌وه ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه دیمۆکراتییه‌کانی ڕۆژاوادا، له دروسنه‌بوونی ژینگه‌ی گه‌نده‌ڵیی. ئه‌م گه‌مارۆ ئابورییه وای له کۆمه‌ڵیی کوردی له‌وێ کرد که بڕوای ته‌واو بکه‌نه سه‌رخۆیان له کاروباری ڕۆژانه و قایلبووون به ژیانێكی ساکار و ساده، له له‌ده‌ستنه‌دانی گیانی هاوکاری و ڕۆحی یارمه‌تیدانی یه‌کدی و کردنی کاری هه‌ره‌وه‌زی و خۆبه‌خشی و دوورکه‌وتنه‌وه له خۆشه‌ویستی بۆ پاره و کۆکردنه‌وه‌ی و ملشکاندنی یه‌کدی له پێناوی ده‌ستکه‌وتنیدا. به کورتی گه‌مارۆی ئابوری بوه هۆی مانه‌وه و به‌رده‌وامیدان به‌و په‌یوه‌ندییه مرۆیانه‌ی که له کۆمه‌ڵێکی سه‌ره‌تایی، چاوه‌ڕوانی لێده‌کرێت.
ئیستاش ، پاش قۆناغی جه‌نگ و گه‌مارۆ ، پاش ده‌ستپێکردنی قۆناغی دووهه‌م که قۆناغی ده‌ستپێکردنی تاقیکردنه‌وه‌ی دووهه‌مه و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی یه‌کجار سه‌خته ، قۆناغی ئاوه‌دانکردنه‌وه و ڕه‌نگڕشتنه بۆ ئابوری داهاتوی نه‌ك هه‌ر کۆبانی به‌ڵکو هه‌موو ڕۆژاوا، که ئه‌م قۆناغه‌ش له ئاوه‌دانکردنه‌وه و دروستکردنه‌وه‌ی کۆبانییه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت. قۆناغی مردن و ژیانه‌وه‌ی ڕۆژاوایه، قۆناغی به‌ره‌وپێشه‌وچوون یا تێشکانی ئه‌و شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه که نزیکه‌ی 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێ‌کرد ، قۆناغی دستپێکردنی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه مه‌زنه‌یه ( هه‌ڵبه‌ته له شێوه‌ی میکانیکیانه‌دا نا) یاخود هه‌ڵکێشانی هه‌ناسه‌ی ساردی بێ ئومێدییه .
دروستبوونه‌وه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی به ڕێگایه‌ك له ڕێگاکان به‌ره و یه‌کێك له‌و ئاقارانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان ده‌بات، بۆیه سه‌رکه‌وتن و داڕوخانی سه‌رجه‌می ڕۆۆژاوا له هه‌ڵبژاردنی ڕێگایه‌ك له ڕێگاچاره‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی-دا ، له‌نگه‌ر ده‌گرێت.
به‌ڕای من ئاوه‌دانکردنه‌وه و دروستکردنه‌وه‌ی کۆبانی به‌گرتنه‌به‌ری یه‌کێك له‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه ڕووده‌دات:
یه‌که‌م: له ڕێگای گه‌وره کۆمپانییه‌کانی جیهانی و ده‌زگه دراوییه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌کو : سندوقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تی ، بانکی جیهانی و بانکی نێوه‌ندی ئه‌وروپی . بێگومان گرتنه‌به‌ری ڕێگایه‌کی ئاوا ته‌نها و به ته‌نها به سوود و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حکوموته ملهوڕه‌کانی ئه‌م وڵاتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه به سه‌پاندنی هه‌لومه‌رجێکی یه‌کجار سه‌ختی وه‌کو ئه‌وانه‌ی که له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی و ئه‌فه‌ریقادا، ده‌یانبینین.
دووهه‌م: له ڕێگای یارمه‌تی و هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی به به‌شداریکردنی چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و سه‌ندیکالیست و ئه‌نارکست و ئازادیخوازان و هه‌ندێ له ده‌زگه و ڕێکخراوه خێرخوازه‌کانه‌وه‌یه . گه‌رچی ئه‌م ڕێگایه درێژخایه‌نه و پرۆسه‌یه‌کی یه‌کجار دوورودرێژه ، به‌ڵام تاکه ڕێگایه‌که که ده‌ستی کۆمپانیا و ده‌زگه دراوییه‌کانی جیهانی تیادا کۆتا بکرێت و خواست و هیوایانی تیادا زینده به‌چاڵبکرێت.
سێهه‌م: له‌پاڵ ڕێگای سێهه‌مدا تووله‌ڕێگایه‌کی دیکه‌ش هه‌یه که ئه‌ویش به قۆنته‌راتدانی هه‌ندێك پرۆژه‌یه به چه‌ند کۆمپانیایه‌ك له هێنانی ماتیریاڵ و خه‌ڵکانی پسپۆڕ، به‌ڵام به‌کاری هه‌ره‌وه‌زی خه‌ڵکی خۆی ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ بکرێت و له‌ژێر چاودێرییه‌کی ورد‌و هه‌مه لایه‌نانه‌دا کاره‌کانیان ته‌واو بکه‌ن و بارگه و بنه‌یان بگێڕنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که لێوه‌ی هاتوون.
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی له ڕێگای یه‌کێك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه دستنیشانی ئابوری داهاتوی نه‌ك هه‌ر کۆبانی به‌ڵکو هه‌ر هه‌موو ڕۆژاوا ده‌کات ، ده‌توانیت ئه‌و به‌رنامه ئابورییه‌ی که له ئێشتادا کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت بخرێته گه‌ڕ.
بێگومان له ئێستادا وتووێژێکی زۆر له ننێوانی سیاسییه‌کان و ئابوورییناسه‌کان و خودی خه‌ڵکانی کۆبانیدا له‌سه‌ر ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی، به‌رده‌وامه و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا کۆنفرانسێکی دووڕۆژی له شاری ئامه‌د هه‌ر بۆ تاووتوێکردنی ئه‌و کێشه‌یه، گیرا، به‌ڵام له ڕاستیدا تا ئێستا بڕیارێکی ئاوا نه‌دراوه له چونێتی ئاوه‌نداکردنه‌وه‌ی کۆبانی دا. منیش بۆخۆم کاتێك که له‌وێ بووم چه‌ند له‌دووچوونێکی ئه‌و باسه‌م کرد به‌ڵام هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که دیتمن نکوڵی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که مل بۆ فشاری ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا و کۆمپانیه‌کانیان بدرێت. ئه‌وان ده‌یانوت که به فه‌رمی ئه‌و داخوازییه له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه ڕه‌تکراوه‌ته‌وه.
نه‌دانی بڕیارێك که له به‌رژوه‌ندی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی جیهان و ده‌زگه درواییه‌کانیان بێت سه‌باره‌ت به ئاوه‌نداکردنه‌وه‌ی کۆبانی ، کارێکی باشه و نیشانه‌ی به‌رگری و چۆکدانه‌دانه بۆیان، هاو کاتیش ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌ر هه‌موومانه له یارمه‌تیدان و هاوکاریکردنی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کۆبانی به چه‌شنێك له چه‌شنه‌کانی کۆمه‌كکردن تاکو ئه‌و ئه‌زموونه گه‌و ره‌یه‌ی که وه‌کو ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگدار له ئاسمانی خه‌باتی ئازادیخوازاندا ده‌دره‌وشیته‌وه به‌رده‌وام بێت. نابێت بهێڵین ئه‌و هه‌موو ماندووبوون و خه‌بات و و هیلاکه‌تییه‌ی ئازادیخوازانی ڕۆژاوا به فیڕۆبڕوات ، نابێت ڕێگا بده‌ین دڵۆپ دڵۆپ خوێنی گه‌شی گه‌نجانی ژنان و پیاوانی جه‌نگاوه‌رانی کۆبانی و سه‌رجه‌می ڕۆژاوا له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ریی ئازادی بگرێت ، پاره و سوود و سه‌رمایه‌ی زیاتر بۆ کۆمپانییه گه‌وره‌کان و ده‌زگه دراوییه‌کان به ئه‌نجام بهێنێت.