Categories
Kurdish

نامەکەی ئێما گۆڵدمان و ئەلێکسەندەر بێرکمان وPerkus بۆ ترۆتسکی و زەینۆڤیڤ

نامەکەی ئێما گۆڵدمان و ئەلێکسەندەر بێرکمان وPerkus بۆ ترۆتسکی و زەینۆڤیڤ

13/03/2021

کاتێك کە هێڕشی سوپای سووری بەلشەفیك بۆسەر کرێکاران و دەریاوانان و جوتیارانی کرۆنشتادت دەستیپێکرد ، ئێما گۆڵدمان و ئەلێکسەندەر بێرکمان و Perkus ی سکرتێری نقابەکانی کرێکارانی ئەمەریکا ویستیان بکەونە بەینیانەوە.  بۆ ئەمەش ڕاگەیاندنێکیان [ ستەیتمێنت] نوسی و ناردیان بۆ سەرۆك زەینۆڤیڤ بە ئاگاییەوە داوای کردنی سوڵحیان، کردبوو.  لە ڕاگەیاندنەکەدا، نوسیبوویان:

” بی دەنگی لە ئێستادا نەك هەر مەحاڵە بەڵکو تاوانیشە، ئەوەی کە ڕوودەدات ئێمەی ئەنارکستی ناچارکردووە کە بە ڕاشکاوانە، بێ پێچوپەنا قسەبکەین و هەڵوێستی خۆمان هەر لەو بارەوە لە بەرانبەر ئەم بارودۆخە هەنووکییەدا، وەرگرین.

گیانی ئەم ناڕەزایی و بێزاری و  پشێوییە لە لایەن کرێکاران و دەریاوانەکانەوە سەرەنجامی ئەو ڕاستییەیە کە داخوازیی، گوێپێدانی جددی دەوێت.  سەرما و برسێتی بواری بەم ناڕەزایی و پشێوییە داوە ، بزربوونی [ غائیب] لانیکەمی ئەگەری گفتوگۆ و لێدوان و ڕەخنەکردن، کرێکاران و دەریاوانەکانی ناچارکردوە بە فەرمیکردنی دەربڕینی دەنگی گلەیی و ناڕەزاییەکانیان.

جەردە و ڕێگرە گاردە سپییەکان حەزدەکەن و دەتوانن ئەم ناڕەزیی و بێزارییە بۆ بەرژەوندییە تایبەتییەکانی  خۆیان بەکاربهێنن. شاردنەوەی خۆیان لە پشتی دەریاوانەکانەوە داوای ئەنجوومەنی دەستوریی ، ئازادی مامەڵە و بازرگانی و لەم شێوە داخوازیانە، دەکەن و بارودۆخەکە دەقۆزنەوە.  ئێمەی ئەنارکیست دەمێکە هەڵەی بنەڕەتی ئەم داخوازیانەمان کەشفکردووە  و ئێمە لە پێش هەموو کەسێکەوە بانگەشەی شەڕ لە هاوشانی یەکدییەوە دژ بە بەهەر هەوڵێکی  دژە شۆڕشێك بەیەکەوە دەکەین لەتەك هەموو برادەرانی شۆڕشی کۆمەڵایەتی هەتا لە لاشانی بەلشەفیکەکانیشەوە.

ئێمە ڕامان وایە کە بەیەکادانی نێوانی حکومەتی سۆڤییەت و کرێکاران و دەریاوانەکان دەبێت لابەلابکرێتەوە نەك بە چەك، بەڵکو بە ڕێگای شۆڕشگێڕانە ، برایانە و ڕێکەوتن بە گیانی هاوڕێیانەوە.  گەر حکومەتی سۆڤییەت بییەوێت پەنا بۆ خوێنڕشتن بەرێت لەم بارودۆخەی ئێستادا  ئەوە نە هەڕەشە دەبێت لەسەر کرێکاران و نە ئارامکردنەوەشیان، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەمە تەنها خزمەتی زیادکردنی قەیرانەکە و بەهێزکردنی کار و هەوڵی هاوپەیمانان و دژە شۆڕشگێڕەکان دەبێت.

چی تر لەوە خراپترە؟ کە هێز لە لایەن حکومەتی کریکاران و جوتیارانەوە بەکاربهێنرێت دژ بە کرێکاران و جوتیاران کە کارەساتێکی پێچەوانە هاندەدات لە بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی نێونەتەوەییدا، کە ئەنجامەکەی زامیکی  قووڵدەبێت  بۆ شۆڕشە کۆمەلایاتییەکە. هاوڕێیانی بەلشەفیك پێشئەوەی کە درەنگ بکات با کاردانەوەتان هەبێت ، ئێوە دەتوانن لێرەدا هەنگاوی کاربڕانە  بنێن.

ئێمە ئەم پێشنیارەتان دەخەینە بەردەم : هەڵبژاردنی کۆمۆسوێنێکی پێنج ئەندامی کە ئەنارکیستەکانیشی تێدا بێت.   ئەم کۆمۆسوێنە دەتوانێت بچێت بۆ کرۆنشتادت بۆ لابەلاکردنەوەی بەرکەوتنەکان لە ڕێگای ئاشتییانەوە.  لە بارودۆخی هەنووکەییدا ئەمە زیاترین حەلێکی ڕادیکالانەیە کە گرنگی خۆی هەیە بۆ شۆڕشگێڕە نێونەتەوەییەکان.”

بۆ بەدبەختی بێرکمان، بەلشەفیکەکان داخوازییەکەیان فەرامۆشکرد.

لە ڕۆژی 7 ی ئازاردا بە تەواوی مەدفەعییە دوورهاووێژەکان بەڕێکران، لەم ڕۆژەدا بێرکمان لە ڕۆژژمێرەکەیدا نوسی ” ڕۆژانی عەزاب و بۆردومان  ..” دڵم بێ هۆشە و بی ئومیدە ، شتێك لە مندا مردووە، خەڵك لە شەقامەکانا ملکەچ و خەمناکن ، سەرسام و ونن ، هیچ کەس باوەڕی بە خۆی نییە قسە بکات ، هەورەتریشقەی  ڕێژنەی گولە ئاسمان کوندەکات.”

سەرکوتکردنی کرۆنشتادت کارایی تا ڕادەی تێشکان لەسەر بێرکمان، دروستکرد ، بێ ئومێدانە بێ هوودە بە شەقامەکانی پیترۆگرادا دەهاتو و دەچوو.

ئەودواتر دێتەوە سەرڕۆژژمێرەکەی و دەنوسێت ” ” ڕۆژەکان خۆڵەمێشیانە تێدەپەڕن” ….”پشکۆکانی ئومێد یەك بەدوای یەکدا لە گەشانەوە کەوتون، ترس و تیرۆر و دیکتاتۆریەت و دەسەلاتدارێتی ڕەها  ئەو ژیانەی کە لە ئۆکتۆبەردا لە دایکبوو تێشکان. دروشمەکانی شۆڕش بە فیڕۆچوون ، هەناسەکانی دوێنی ملیۆنانی بە هیلاکەتی مردن برد، سێبەری ئەمڕۆش وەکو پۆشاکێکی ڕەش وڵاتی داپۆشیوە،  دیکتاتۆرییەت جەماوەری لەژێر پێدا پلیشاندۆتەوە.  شۆڕش مرد ، ڕۆحی کێویی و یاخیی هاواردەکات …..من بڕیارمدا ڕووسیا بەجێبهێڵم “

Leave a Reply