Categories
Kurdish

ناڕەزاییەکانی جۆرجیا بەردەوامە

ناڕەزاییەکانی جۆرجیا بەردەوامە

01/05/2024

دەیەها هەزاە کەس لە جۆرجیا لە 17 ی نیسانەوە هەموو شەوێک خۆپیشاندان دەکەن. خۆپیشاندانەکانیان سەبارەت بە خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژەیەکی یاسایی مشتومڕاوییە بە ناوی  “بریکارە بیانییەکان”. ئەم پڕۆژە یاسایە کە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بە “یاسای ڕووسیا” ناوزەد کراوە، دەڵێت پێویستە ئەو گروپانەی کە زیاتر لە 20%ی بودجەکانیان لە دەرەوەی جۆرجیا وەردەگرن، وەک بریکاری بیانی [ سەر بە بێگانە/ لە وەکالەتی بێگانەوە] خۆیان تۆمار بکەن.

 ئەو بڕیارەش کە دەکرێت ببێتە یاسا خۆپیشاندەران دەڵێن سروشتی تاکڕەوانەیە، سەرەڕای ئەوەی کە حکومەت لە ساڵی ڕابردوودا بەڵێنی دا کە “بێ مەرج بکشێتەوە” ،  بڕیارە دئەمڕۆ چوارشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە بکرێت.

 قەیرانی سیاسی لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە خەڵکی جۆرجیا ترسیان هەیە وڵاتەکەیان لە ڕۆژئاوا دوور بکەوێتەوە. هەندێك لە خەڵکەکەی وا هەەست دەکەن جێ بەجێکردنی ئەم یاسایە گۆڕینی مەیل و ڕێڕەوی دەرەوەی وڵاتە و بەڕووسیاکردنی ولاتە.

هاوکاتیش پارتی خەونی دەسەڵاتدار کە لە ساڵی 2020 وە دەسەڵاتی لە دەستدایە پارتی ئۆپۆزیشۆن بە لایەنگری ڕۆژئاوا تاوانبار دەکات و دەڵێ لە لایەن دەزگەی هەواڵگرانی ڕۆژئاواوە کۆنترۆڵ کراون .

دوێنیی پۆلیسی جۆرجیا هێڕشێکی دڕندەی کردە سەر ناڕەزایکەران بە بەکارهێنانی غازی فرمێسكتێژ و ، تەوژمی ئاوی سارد و بەکارهێنانی لیس و دار و گولەی پلاستیك .  ژمارەیەکی زۆر لە ناڕەزاییکەران دەسگیر کراون .

خەڵکی  جۆرجیا کەوتونەتە زێر فشاری میدیا ڕۆژئاوای و سیاسییەکانیانەوە بەتایبەت یەکێتی ئەوروپا کە بەلێنی ئەوەی بە جۆرجیا داوە کە قبوڵبکرێت بە ئەندامی یەکێتییەكە .  بێ گومان ئەمەش ڕەنگە دروستکردنی زەمینەیەك بێت بۆ خولقاندنی شەڕێکی دیکە لەو ناوچەیەدا، چونکە پوتین / ڕوسیا قەبوڵی ئەوە ناکات کە جۆرجیا ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا .

Leave a Reply