Categories
Uncategorized

هیوادارم جەنگێکی دیکە ڕوونەدات

هیوادارم  جەنگێکی دیکە ڕوونەدات

31/05/2023

گەرچی کۆسۆڤۆ لە ساڵی 2008 لە سێربیا جیاکرایەوە و دەوڵەتیان بۆ ئەلبناییەکانی نێو سێربیا کە بەششی زۆرریان لە باشووری کۆسۆڤۆ دەژین دروست کرد بەڵام  زۆرێك لە دەوڵەتانی وەکو روسیا و چین و هیندستیان و چوار دەوڵەتی ئەورپی ئەمەیان پەسەند نەکرد .  هەر لەو کاتەوە ئەم گرفتە ماوەتەوە و ئێستاش دوای ئەوەی کە لە 01/04 هەلبژاردنی پارێزگاری شارێکی سەروی کۆسۆڤۆ کرا و سێربەکان کە لەوێ زۆرینەن بەشدارییان نەکرد لەبەر ئەوە نوێنەری ئەلبانییەکان دەرچوو .

ئێستا کە پارێزگاری ئەو شارە  دەستی بە دەوام کردووە ناشیوناڵیستە سێربەکان و فاشییەکان قەبوڵی ئەوە ناکەن لە ڕۆژی دووشەمەدا لە بەیەکادا لەگەڵ هیزی نەتەوە یەکگرتووەکان کە 700 چەکداریان لەوێیە پاش ئەوەی کە سێربەکان هێڕشیان کردە سەر بیناکەو ڕێگرییان لە پاریزگارە ئەلبانییەکە کرد.  لەم بەیەکادانەدا خەڵکێکی زۆر بریندار بووە لەگەڵ 30 چەکداری نەتەوە یەکگرتووەکان کە هەندێکیان زامەکانیان مەترسیدارە .

ئەمەریکا پەیوەندی دیبلۆماسیانەی لەگەڵ حکومەتی کۆسۆڤۆ هەڵپەساردووە لەبەر ئەوەی کە حکومەت: یەك بە قسەی نەکردون کە پارێزەری نوێ لە شوێنێکی دیکە دەوام بکات .  دوو: لە ڕێکەوتنی ماوەیەك لەمەو پێشیاندا ئەمەریکا ڕای وابو کە پارێزگاری شارەکەی سەروی کۆسۆڤۆ  دەبێت بۆ سێربەکان بەجێبهێڵرێت کە زۆرینەن لە سەروی کۆسۆڤۆ گەر چی ئەلبانییەکان لە سەدا 90 تەواوی دانیشتوانی کۆسۆڤۆ پێکدەهێنن.  هاوکاتیش یەکێتی ئەوروپا پشتگیریی حکومەتی کۆسۆڤۆ لەم مەسەلەیەدا دەکات .

Leave a Reply