Categories
Kurdish

هەوڵی هاوسەنگی نێوان بزنسی نەوت و غاز و خەڵوز لەگەڵ ژینگەدا هەمیشە شکست دەهێنێت

هەوڵی هاوسەنگی نێوان بزنسی نەوت و غاز و خەڵوز لەگەڵ ژینگەدا هەمیشە شکست دەهێنێت

09/11/2023   

باوەڕ‌هێنان بەوەی کە لە جیهانی سەرمایەداریدا دەکرێت سنوری بزنس دیاری بکرێت و لە ڕادەیەکدا ڕاوەستێنرێت و هەڕەشە لە ژیانی بەشەریەت و مەحفبوونەوەی ژینگە نەکات ، با دوای ڕاپۆرت و بەڵگە و توێژینەوە و ژیانی حەقیقی کۆمەڵگەکان بکەوێت .

دانیشتنە گەورەکانی لوتکەی ژینگە و گردبوونەوە و ڕاگەیاندنەکان سەبارەت بە پاراستنی ژینگەو جێبەجێکردنی ڕاگەیاندن و بڕیارەکانیان شتێك نییە جگە لە خۆڵکردنە چاوی هاووڵاتیان و ڕێلێبڕینەوەیان و دروستکردنی متمانەیە بە سەروەران و باڵادەستانی بزنس و حوكمڕانان .

ڕاپۆرت و داتاکان بە بەردەوامی ئەو ڕاستیانەی سەرەوەمان بۆ دەسەلمێنن.  هەر لەم ڕۆژانەدا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی لەو بارەوە دەرکردووە کە گەلێك ڕاستی شارەوە دەخاتە ڕوو لەوانە کە باس لە پیترۆدەوڵەتان دەکات کە  پلانیان هەیە بۆ فراوانکردنی گەورەی سووتەمەنی بەردینی.

ئەو وڵاتانەی بەرپرسن لە گەورەترین دەردانی کاربۆن لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بەردینی پلان بۆ داڕێژراو، بریتین لە هیندستان (خەڵوز)، سعودیە (نەوت) و ڕووسیا (خەڵوز، نەوت و گاز). هەروەها ئەمریکا و کەنەدا پلانیان هەیە ببنە بەرهەمهێنەری سەرەکی نەوت، هەروەک ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی. ئەمساڵ ئیمارات میوانداری لوتکەی گرنگی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بەناوی Cop28 کە لە 30ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.

 ڕاپۆرتەکە بە توندی ئەو ململانێیە بنەڕەتییە دەخاتە ڕوو کە قەیرانی کەشوهەوا قوڵتر دەکاتەوە و دەڵێت : دەبێت بە خێرایی سووتانی سووتەمەنی بەردینی کەم بکرێتەوە بۆ سفر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیاکانی پترۆدەوڵەت و کۆمپانیاکان بەنیازن بەردەوام بن لە بەدەستهێنانی تریلیۆن دۆلار لە ساڵێکدا بە زیادکردنی بەرهەمهێنان.

 ئینگەر ئەندەرسۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: “ئاڵوودەبوون بە سووتەمەنی بەردینی هێشتا چنگەکانی لە زۆرێک لە وڵاتاندا شوێنی بە قوڵی دیارە “. ئەم پلانانە داهاتووی مرۆڤایەتی دەخەنە ژێر پرسیارەوە.. پێویستە حکومەتەکان واز لەمە بێنن کە بە قسە شتێك دەڵێن و ، بە کردەوە شتێکی دیکە دەکەن ”.

مایکل لازارۆس-یش لە پەیمانگای ژینگەی ستۆکهۆڵم (SEI) کە پێشەنگێکە، وتی ڕاپۆرتەکە پرۆفایلی 20 وڵاتی بەرهەمهێنەری سووتەمەنی بەردینی دەخاتە ڕوو، کە سەرچاوەی کۆی گشتی 84%ی دەردانی CO2 بوون لە ساڵی 2021.  لەو وڵاتانە، 17 وڵات بەڵێنیان داوە کە دەردانی گازی ژەهراوی بە ڕادەی سفر بەدەستبهێنن.

ئەو 20 دەوڵەوتەش ئەمانەن : خەڵوز : هیندستان، ڕوسیا، ئەندەنوسیا، ئوسترالیا کۆڵۆمبیا.

نەوت: سعودییە ، ئەمەریکا ، کەنەدا ، برازیل، روسیا ، کوێت ، ئەمارات.

غاز: قەتەر ، ڕوسیا ، نایجیریا ، چین ، ئەمەریکا ، سعودییە ، ئەندەنوسیا.

ڕاپۆرتەکە زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەی زانستی درێژخایەنە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە هەر کێڵگەیەکی نوێی نەوت و گاز ناگونجێت لەگەڵ مانەوە لە ژێر سنووری گەرمبوونی جیهانی 1.5سەدی دا  کە لە پاریس ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، لەنێویاندا شیکارییەکی ساڵی 2021ی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەیە. ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ساڵی 2022 ئاشکرای کرد کە گەورەترین بازرگانییەکانی سووتەمەنی بەردینی لە جیهاندا پلانیان بۆ دەیان پڕۆژەی نەوت و گاز “بۆمبی کاربۆنی” داناوە.

لەدوای سعودیە، ئەمریکا، بەرازیل و کەنەدا، گەورەترین پلانی فراوانکردنی نەوتیان هەیە و ئیماراتی میوانداری Cop28 لە پلەی حەوتەمی لیستەکەدایە. قەتەر گەورەترین پلانی فراوانکردنی غازی هەیە و نەیجیریاش لە پلەی سێیەمدایە، دوای ڕوسیا. پلانەکانی هیندستان بۆ فراوانکردنی خەڵوز زۆر گەورەن: سێ ئەوەندەی ڕووسیای پلەی دووەم، ئەندەنوسیا لە پلەی سێیەم و ئوسترالیا لە پلەی پێنجەمدایە.

Leave a Reply