Categories
Kurdish

کەمکردنەوەی مافەکانی کرێکاران لە بریتانیادا بەردەوامە

کەمکردنەوەی مافەکانی کرێکاران لە بریتانیادا بەردەوامە

06/11/2023

یەکێك لە ڕیفۆرمە گەورەکانی مارگرێت تاچەر کە هاتە سەر حوکم لە ساڵی 1979 دا  تەرحکردن و جێبەچیکردنی یاسای ئەنتی نقابە بوو کە زۆرێك لە مافەکانی نقابە و مانگرتنی کرێکارانی زۆر تەسك کردوە .  من لە زۆر شوێندا ئەوەی کە تاچەر کردی بە درێژی باسم کردووە بۆیە لێرەدا خۆم دووبارە ناکەمەوە .  تەنها ئەوەندە دەڵێم کە تاچەریش لەسەر حوکم لابرا حکومەتە یەك بەداوایەکەکانی حیزبی موحافزین و حیزبی لەیبەر ( کرێکاران) وەکو بناغەیەکی پتەو بینیان بۆ زیاتر کەمکردنەوەی مافی کرێکاران و کۆنترۆڵكردنیان و کردنی نقابەکانیان بە نقابەیەکی بێ دان .

لە سەرەتای ئەمساڵەوە و تاکو  ئێستاش کە شەپۆلێکی گەورەی مانگرتن لە لایەن مامۆستایان  و دکتۆر و نێرس و کرێکارانی بەشەکانی دیکەی خەستەخانە و بەشی تەندروستی و کرێکارانی میترۆکان و قیتارەکانی سەرزەوی و ئەوانەی کە لەسەر سنورەکانن بۆ ڕێگری لە بێیانە و کۆچبەران و …….تد حکومەت چارەسەرێکی دیکەی لە دەستدا نەماوە جگە لە شەتەكدانی زیاتریان ، جگە لە تەسککردنەوەی زیاتری مافەکانیان بە تایبەت مافی مانگرتن و خۆڕاگرییان بۆ مافەکانیان لە ڕێگای یاساوە نەبێت شتێکی دیکەی لە دەستداس نەماوە.

بۆ ئەمەش ئەمڕو ڕەشنوسی یاسایەکی نوێ دەباتە بەردەم پەڕلەمانتارانەوە بە ناوی دابینکردنی ” کەمترین ئاستی خزمەتگوزاری” لە کاتی مانگرتنی کرێکاراندا بە تایبەت ئەو بەشانەی خزمەتگوزاری کە زۆر گرنگن بڕ بڕە پشتی هەموو ئەوانی ترن وەکو : کرێکارانی هاتووچۆ بە هەمووجۆرەکانییەوە ، مامۆستایان ، سەر سنور ، دکتۆر و نێرس  و تاقمی ئیسعاف  و .. تد تاکو لانی کەمی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی لە سەدا 40 لە ڕۆژانی مانگرتندا دابین بکرێت.

ئەمەش بەرپرسانی بەڕێوەبردنی هێڵی شەمەندەفەرەکان ناچار دەبن گەرەنتی ئەوە بکەن کە 40%ی خشتەی کاتی ئاسایی لە ڕۆژانی مانگرتندا کاردەکات بەپێی یاسایەک کە ئەمڕۆ،  سێشەممە، دەخرێتە پەرلەمان.

لەوانەش کارمەندانی تاقمی ئەمبولانس لە ئینگلتەرا و وێڵس لە کاتی چالاکیی مانگرتندا پابەند دەبن بە ڕێساکانی کەمترین خزمەتگوزاری کە دەبێت بە دەمییەوە بچن، بەجۆرێک کە هەمیشە وەڵامی حاڵەتە مەترسیدارەکانی ژیان بدەنەوە کە  ئەگەر هیچ بەدیلێکی کلینیکی نەبێت.، گەرچی تەنانەت بەبێ مانگرتنیش بە هۆی بارودۆخی خراپی بەشی تەندروستی ئینگلتەرەوە ، ئەمبولانسەکان هەمیشە ناتوانن وەڵامی هەموو پەیوەندییەکان بدەنەوە و چارەسەری سەرپێییان بۆ بکەن و گەر پێویستیش بوو بیانگەیەننە خەستەخانەکان.

پۆڵ  نۆواک، سکرتێری گشتی نقابەی مەرکەزیی وتی: قەیرانی داراییە گشتیەکان لە دروستکردنی حکومەتە… لەبری ئەوەی بە ڕاوێژ و بنیاتنەریانە  لەگەڵ سەندیکاکان ئەنجامی بدەن، هێڕش دەبەنە سەر مافی مانگرتن و سزای کارمەندانی فریاگوزاری و کارمەندان و کرێکارانی شەمەندەفەرەکان دەدەن کە چاونەترسانە  لە پێناوی مووچەی شایستە و باشتر بوونی هەل و مەرجی سەرکار ڕاوەستاون”.  ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم یاسا نوێیانە ناخرێنە کار و توانرێت کاربکەن، نادیموکراسین و بە دڵنیاییەوە پێشێلکردنی یاساکانن کە بەریتانیا لە ئێستادا  لە سنووردارترین یاسای سەندیکای کرێکارانی ئەوروپادایە و لە چاو ئەواندا کەمترین مافیان هەیە ، ئێستا پارتی موحافزینی حاكم دەیەوێت هێندەی تر قورستریان  بکات بۆ ئەوەی  کرێکاران نەتوانن داوای ڕەوای وەکو موچەی شایستە و هەل و مەرجی کارکردن بکەن”.

Leave a Reply