وەڵامێك بۆ هاوڕێیەك
16/07/2013
دۆستان و هاوه‌ڵانی فه‌یسه‌ڵبووك، ئه‌مه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی منه به نامه‌ی هاوڕێیه‌کم که له مانگی ته‌موزی 2013 دا من و هاوڕێیانی سه‌کۆی ئه‌نارکستانی کوردستانی به هه‌ڵگری “ئایدۆلۆجی” و ئایدۆلۆجیخواز ، تاوانبارکردبوو.:-
من نازانم به‌ڵگه‌ت چییه بۆ ئه‌وه‌ی که له نامه‌که‌تدا واهاتووه که گوایه ئێمه‌ش وه‌کو گروپ و خه‌ڵکانی دیکه ئایدۆلۆجین . من نازانم تۆ له ئایدۆلۆجییه‌ت چۆن تێده‌گه‌یت؟ لای من به‌و که‌سانه ده‌وترێت ئایدۆلۆجی یا مه‌زهه‌بی که: – یه‌که‌م دوور له که‌توارو ڕوداوه‌کان قسه ده‌که‌ن، سه‌رچاوه‌کانیان کتێبه زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان و گێڕانه‌وه‌ی قسه‌ی ده‌می مردووه‌کانه که هه‌زار ساڵێك یا چه‌ند سه‌د ساڵێك له‌مه‌و به‌ر وه‌فاتیانکردوه یا “شه‌هید” بوون. دووهه‌م ئه‌م ئایدۆلۆجی هه‌ڵگرانه هه‌میشه سیناریۆیه‌کی حازربه‌ده‌ستیان پێیه بۆ هه‌ر هه‌موو ڕوداوێك و ئان و زه‌مانێک ، که لێره‌شه‌وه ده‌یانه‌وێت ئایدۆلۆجیاکان به‌سه‌ر واقیعه‌کاندا بسه‌پێنن، نه‌ك له وه‌ی له واقیعه‌که‌وه سه‌رنج له بۆچوون و ئایدۆلۆجییه‌کانیان بده‌ن ، بزانن کاریان پێده‌که‌رێت یا ناکرێت. سێهه‌م ئه‌وان هه‌میشه تیئوری شؤڕشگێڕانه به سه‌رچاوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی شؤڕشگێڕانه ده‌زانن، واته فکر لای ئه‌وان پێش ماده ده‌که‌وێت ، ئه‌مه‌ش وه‌کو ئیسلامییه‌کان و مارکسی-لینینییه‌کان. چوارهه‌م ئه‌وان به‌رنامه‌یه‌کی ته‌واو کاملیان بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی ئاینده پێیه و کڵێشه‌که‌ی به پێی حه‌زوو ئاره‌زوی ئه‌وان کێشراوه ، ئه‌مه بۆ مارکسییه‌کان و بۆ دینییه‌کانیش دونیای ئاینده، واته قیامه‌ت. پێنجه‌م هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌مان قه‌بوڵی ئه‌وه ناکه‌ن که که‌س مشت و مڕو ڕه‌دی بایبڵه‌کان و قورئانه‌کان و نوسراوه‌کانی مارکسیان له‌گه‌ڵدا بکات، بۆیه کوشتن و بڕێن و تیرۆرکردنی یا هه‌ر هیچ نه‌بێت تڕۆکردنی موعاره‌زه‌کانیان، لای ئه‌وان جائیزه و ه به‌رده‌ومیش ڕووده‌دات. هه‌ڵگرانی ئایدۆلۆجی، سه‌رکرده‌کانیان، ڕابه‌رانیان، شه‌هیدانیان یا خاوه‌نی تیئوره‌که‌یان زۆر له‌لا په‌سه‌نده تا ڕاده‌ی په‌رستن و ته‌قدیسکردن، چونکه ئه‌مه سروشتی جه‌وهه‌ری ئایدۆلۆجییه‌ته که سه‌ره‌تاو کۆتاییه‌که‌شی به ته‌قدیسکردنی ئه‌وانه کۆتایی دێت. شه‌شه‌م هه‌ڵگرانی ئایدۆلۆجی هه‌میشه کورد وته‌نی قیاسی مشک به که‌شك ده‌که‌ن و ئه‌وه‌نده بیریان ته‌سکه ناتوانن له ڕوداوێکدا شیکردنه‌وه‌یه‌کی به‌جیا له‌وه‌ی که له بایبڵ و قورئان و ته‌ورات و نوسینه‌کانی مارکس و لینین‌دا، هه‌یه، بکه‌ن، خۆ گه‌ر کردیشیان ، ئه‌وه سه‌رئه‌نجام هه‌ر ده‌بێت بیبه‌ستنه‌وه به یه‌کێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی سه‌ره‌وه، چونکه ئه‌وه ته‌نها ڕاستی و به‌ڵگه‌یه‌که بۆ ئه‌وان . وه‌کو خۆشیت ده‌یزانیت سه‌رجه‌می ئایدۆلۆجییه‌کان له ئاسماندان و به‌دوورن له زه‌وی و سه‌رزه‌مین هه‌ر بۆیه ئاسانه کاتێك که له موعاره‌زه‌دان ئه‌وه‌ی که نه‌شێت بکرێت ئه‌وان ، به‌ڵێن به‌کردنی ده‌ده‌ن. حه‌وته‌م هه‌ڵگرانی ئایدۆلؤجی هه‌میشه باوه‌ڕیان به ڕێکخراوی قوچکه‌یی ، هیراشی هه‌یه، ئیدی چ له‌ناو خێزاندا، ناو خێڵدا، قوتابخانه و فێرگه‌کاندا، یا هه‌موو شوێنه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا ، مزگه‌وت و که‌نیسه‌کان و کۆبوونه‌وه حیزبییه‌کان و ..له ناو حیزب‌دا تا ده‌گاته ده‌زگه ده‌وڵه‌تییه‌کان و خودی ده‌وڵه‌ت خۆیی و له سه‌ری هه‌مووشه‌وه ده‌زگه‌ی په‌ڕله‌مان. تکایه ته‌ماشای دینی و مه‌زهه‌بییه‌کان و مارکسییه‌کان و لینینیه‌کان بکه، له ته‌جروبه‌کانیاندا. سروشتی ئایدۆلۆجی قبوڵی هه‌بوونی ڕه‌چه‌ته‌ی حازرو کردنی به قوڕگی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌کات بۆئه‌مه‌ش پێویستی به ده‌سه‌ڵات هه‌یه هه‌ر ئه‌مه‌شه که هه‌ڵگرانی ئایدۆلۆجی کوژراوی ده‌سه‌ڵاتن و ناتوانن به‌ده‌ر له ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رێتی، قسه‌یه‌کی تر بکه‌ن یا ئامانجێکی تریان هه‌بێت. بێگومان ده‌سه‌ڵاتخوازی و ته‌قه‌لا له‌پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا گۆمی خوێن و، وێرانکاری و نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و جیاوازی نێوان تاکه‌کان و توێژاڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و لیستێکی درێژ له‌مانه، ده‌خولقێنێت. خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوشتن و وێرانکردنیشیان نه‌بێت، ئه‌وه سه‌ره‌تا به ته‌شهیرکردنی تاکه‌کانی سه‌ر به‌خۆیی و سووکایه‌تی پێکردن وتڕۆکردنیانه‌وه ده‌ستپێده‌کات. بڕوانه دینییه‌کان، مارکسی و لینینیه‌کان ، لیبراڵه‌کان ، قه‌ومییه‌کان ، ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌کان…….هتد
هاوڕێم گه‌رچی تۆ پێناسه‌ی ئایدۆلۆجیتت بۆ نه‌کردوم به‌ڵام به ڕای من ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه جه‌ند خه‌سه‌ڵه‌تێکی ئایدۆلۆجی و هه‌ڵگرانی ئایدۆلۆجییه‌کانن. جا لێره‌دا پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه تۆ ده‌توانیت له نوسینه‌کانی من و هه‌ندێک له هاوڕێیانی من، وه‌کو ………و که‌سانی تر ، ته‌نها و به ته‌نها ئیشاره‌ت به یه‌ک وشه‌شمان بده‌ی که تاکه یه‌کێک له‌و خه‌سه‌ڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه ، به نوسینه‌کانی ئێمه‌وه دیار بێت ؟ من له گه‌لێک له وتاره‌کانمدا به تایبه‌تی ” بۆچی دروستبوونی گروپه لۆکاڵییه‌کان، زه‌روورن؟” ئایدۆلۆجییه‌ت و قوچکه‌یی / هیرراشیه‌تی گروپ و ڕێکخراوه‌کان و به‌ڕێکردنی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵتخوازیم، به ئاشکرا ڕه‌تکردۆته‌وه.
زاهیر باهیر
16/07/2013