Categories
Kurdish

کارایی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو و وزە و سووتەمەنی لەسەر ئابووریی بریتانیا

کارایی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو و وزە و سووتەمەنی لەسەر ئابووریی بریتانیا

17/09/2023

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ زۆرێك لە بزنسەکانی بریتانیا مایەپووچ بووە. ئامارەکان نیشانی دەدەن نابووتبوونی بزنس لەم دوو ساڵەدا، 2022 و 2023 زۆر خراپتر بووە لەسەردەمی کۆرۆنا.

ژمارەی ئەو کۆمپانیایانە کە لە مانگی ئابدا داڕماون، نزیکەی یەک لەسەر پێنج زیاتری بەخۆیەوە بینیوە بە بەراورد بە ساڵێک پێشتر، چونکە زیانەکانی بەرزی ڕێژەی سوو و دابەزینی فرۆشەکان کاریگەرییان لەسەر بازرگانییە کێشەدارەکان داناوە. لە مانگی ئابدا ڕاگەیەنرا دوو هەزار و 308  کۆمپانیا لە ئینگلتەرا و وێڵز داڕماون، کە بە ڕێژەی 19% زیاتر بووە لە مانگی ئابی 2022 و زیاتریش بووە لە ئاستی پێش پەتای کرۆنا.

کۆمپانیای فرۆشیاری تاکەکەسی ویلکۆ کە لە 10ی ئابدا چووە سەر سیستەمی بەخۆداچونەوە و دواتر نابووتی خۆی ڕاگەیاند و 12 هەزار و 500 هەلی کار لە دەست چوو بە داخستنی 400 فرۆشگا، ستۆر. پێشبینی دەکرێت لەو ماوەیەی کە لەمساڵدا ماوە ئاماژە بە مایەپوچبوونی زیاتری کۆمپانیاکان بکرێت. دامەزراوەی پیشەسازی R3 ڕایگەیاندووە، ئیفلاسی کۆمپانیاکان بە ڕێژەی 71% زیادیکردووە لە چاو کۆی گشتی 1,347 لە مانگی ئابی 2021 و بە ڕێژەی 69% بەراورد بە ئاستی پێش پەتاکە لە مانگی ئابی 2019 (1,365) زیادیکردووە.

هەروەها ژمارەی ئەو ئیدارانەی کە ڕێگە بە پرۆسەی نابووتبوون دەدەن دەست بەسەر بەڕێوەبردنی کۆمپانیایەکدا بگرێت، بەزۆری بۆ دۆزینەوەی کڕیارێکی گونجاو ژمارەیان چووەتە سەرەوە، هەروەها لە مانگی ئابی 2022 زیاتر بووە.

شارەزایانی نابووتبوون دەڵێن بەریتانیا خۆی لە هەرەس و داڕمانی کۆمپانیاکان بەدوور گرتووە کە پێشبینی دەکرا لە چەند مانگی دوای ئەوەی پەتای کۆڤید-١٩ بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2020دا تووشیبوو، بەڵام ئێستا کاریگەرییەکانی قەرزدانی توندتر و تێچووی زیاتر لەسەر دارایی ئەو کۆمپانیایانە دەبینێت کە بەهۆی تێچوونەکەیەوە لەم قەیرانەی ژیاندا بە لاوازی ماونەتەوە

Leave a Reply