Categories
Kurdish

کەنەدا وەکو هەندێك لە وڵاتانی گروپی 7 و وڵاتانی کەنداو بەربەستی گەورەن لەبەردەم پێشەوەچوونی کۆنفرانسی کەشوهەوای Cop28، لوتکەی 28

کەنەدا وەکو هەندێك لە وڵاتانی گروپی 7 و وڵاتانی کەنداو بەربەستی گەورەن لەبەردەم پێشەوەچوونی کۆنفرانسی کەشوهەوای Cop28، لوتکەی 28

 29/11/2023

کۆمپانیاکانی نەوت و گاز لە کەنەدا لە ساڵی داهاتوودا بە ڕێژەی 8% بیری زیاتر هەڵدەکەنن، ئەمەش بەهۆی دابەزینی ئامانجی دەردانی گازی ژەهراوی بەرهەمهێنەران کە سوود لە بژاردەی نوێی گواستنەوە وەردەگرن، لەنێویاندا بۆرییەکی مشتومڕاوی کە سەر بە حکومەتە بۆ بەرزکردنەوەی هەناردەکردن کە بە پرۆژەی  TransMountain project ناودەبرێت .

هەر بەو جۆرە بەرهەمهێنەرانی نەوت و گاز دەڵێن  لەهەڵکەندنی بیرەکاندا بەو ڕیژەیە هەوڵ دەدەن  سوود لە بژاردەی نوێی گواستنەوەی کەشتیوانی وەربگرن،. لەناو پێشبینییەکاندا کەنەدا لەو ئاستەیەدا نییە بۆ گەیشتن بە پلە و ئامانجەکانی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی.  ڕۆژی هەینی ڕابوردوو کۆمەڵەی بەڵێندەرانی وزەی کەنەدا  (CAOEC)  Canadian Association of Energy Contractors ، پێشبینی ئەوەیان کرد کە نزیکەی 500 بیری دیکە لە ساڵی داهاتوودا لێبدرێت، بەم بڕیارە تازەیەش  سەرجەمی پرۆژەکان دەبنە 6229  پڕۆژە.

سەرەڕای پابەندبوونە گەورەکانی کەشوهەوا، پێشبینی دەکرێت کەنەدا ئامانجی کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن بەلایەنی کەمەوە بە ڕێژەی 40% لە خوار ئاستی ساڵی 2005 تا ساڵی 2030 لەدەست بدات، ئەمەش بەشێکی بەهۆی دەردانی گازی ژەهراوی لە کەرتی نەوت و گازەوەیە. وردەکارییەکی ئەم دواییە دەریخست کە تاکە کەمبوونەوەی بەرچاوی دەردانی گازی ژەهراوی لە کاتی قەیرانی دارایی ساڵی 2008 و پەتای Covid-19 بووە.  جێری دیمارکۆ، کۆمیساری ژینگە و گەشەپێدانی بەردەوام لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: کەنەدا تاکە وڵاتی گروپی حەوتە کە لە ساڵی 1990ەوە هیچ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی بەدەست نەهێناوە.

Leave a Reply