Categories
Kurdish

گەورەترین کۆمپانیا نەوتییەکانی جیهان لە دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا 281 ملیار دۆلار قازانجیان کردووە

گەورەترین کۆمپانیا نەوتییەکانی جیهان لە دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا 281 ملیار دۆلار قازانجیان کردووە

19/02/2024

پێنج گەورەترین کۆمپانیای نەوتی جیهان کە لە لیستی کۆمپانیاکاندان، لە دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە زیاتر لە چارەکێکی تریلیۆن دۆلار قازانجیان بەدەستهێناوە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی وزە و پارەی ماڵان.

بەپێی هەواڵێکی گڵۆباڵ ویتنێس، “کۆمپانیا گەورە سەرەکییەکان” – بی پی، شێڵ، شیڤرۆن، ئێکسۆن مۆبیل و تۆتال ئینێرجیز – 281 ملیار دۆلار (223 ملیار پاوەند)یان بەدەستهێناوە لە دوای دەستپێکردنی شەڕەکە لە شوباتی 2022.

 جووتە کۆمپانیای بی پی و شێڵ کە بنکەکەی لە بەریتانیایە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێکانەوە بە کۆی گشتی 94.2 ملیار دۆلار قازانجیان کردووە کە دەکاتە 75 ملیار پاوەند.

کۆمپانیای گڵۆباڵ ویتنێس مەزەندە دەکات کە ئەمە بەسە بۆ دابینکردنی هەموو پارەی کارەبای ماڵەکانی بەریتانیا بۆ ماوەی 17 مانگی لەسەریەک. کۆمپانیای شێڵ لە چارەکی دووەمی ساڵی 2022ەوە 58.9ملیار دۆلار (47 ملیار پاوەند) قازانجی بەدەستهێناوە.

کۆمپانیای بی پی کە ساڵی ڕابردووش هەنگاوی ناوە بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی کەشوهەوا، لە سەرەتای شەڕەکەوە 35 ملیار دۆلار (28 ملیار پاوەند) قازانجی بەدەستهێناوە. کۆمپانیا گەورەکانی ئەوروپا و ئەمریکا – شیڤرۆن، ئێکسۆن مۆبیل و تۆتال ئینێرجیز – بە کۆی گشتی قازانجیان زیاتر لە 187 ملیار دۆلار بووە (148 ملیار پاوەند). لێکۆڵەری باڵای سووتەمەنی بەردینی گڵۆباڵ ویتنێس، پاتریک گەیلی دەڵێت: “داگیرکردنی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا بۆ ملیۆنان کەس وێرانکەر بووە،  کە لە ژێر سێبەری شەڕدا دەژین، تاوەکو ئەو ماڵانەی لە سەرانسەری ئەوروپادا هەوڵی  گەرمکردنی ماڵەکانیانن.”  “ئەم شیکارییە دەریدەخات کە، بەبێ گوێدانە ئەوەی لە هێڵی پێشەوە چی ڕوودەدات، واتە کە خەڵك چۆن دەژی، کۆمپانیا گەورەکانی سووتەمەنی بەردینی براوەی سەرەکی شەڕی ئۆکرانیان.”

Leave a Reply