کارایی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو و وزە و سووتەمەنی لەسەر ئابووریی بریتانیا 17/09/2023 بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ زۆرێك لە بزنسەکانی بریتانیا مایەپووچ بووە. ئامارەکان نیشانی دەدەن نابووتبوونی بزنس لەم دوو ساڵەدا، 2022 و 2023 زۆر خراپتر بووە لەسەردەمی کۆرۆنا. ژمارەی ئەو کۆمپانیایانە کە لە مانگی ئابدا داڕماون، نزیکەی یەک لەسەر پێنج زیاتری بەخۆیەوە بینیوە بە بەراورد […]
Author: zaher
گەنجان لەسەر سیاسەتەکانی کەشوهەوا 32 وڵاتی ئەوروپی دەبەنە دادگا* 16/09/2023 شەش گەنج خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئامادەبوون لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئەوەی هەوڵبدەن 32 وڵات ناچار بکەن بە خێرایی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوییان بەرزبکەنەوە لە گەورەترین ڕێکاری یاسایی کەشوهەوای جیهان تا ئێستا. ئەو شەش ئیدیعاکارە پورتوگالییە تەمەنیان لە 11 بۆ 24 ساڵدایە، دەڵێن […]
بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو لە لایەن بانقی مەرکەزی ئەورپاوە چی دەگەیەنێت؟ 15/09/2023 دوێنی بانقی مەرکەزی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ جاری دەیەم ڕێژەی سووی بەرزکردەوە. ڕێژەی سوو لە سەدا3.75 وە بردە سەرەوە بۆ بۆ لە سەدا 4 . بیانوی سەرۆکی بانق ، کریستان لیگارد بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسانی پارەیە ، گوایە ئەم بەرزبوونەوەیە هاوکاری دابەزینی دەکات . شرۆڤەکارانی […]
ئەمریکا لە پشت زیاتر لە یەک لەسەر سێی پلانەکانی فراوانکردنی نەوت و غازی جیهانییەوەیە 14/09/2023 توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەمریکا زیاتر لە یەک لەسەر سێی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە جیهاندا پێکدەهێنێت کە تا ناوەڕاستی ئەم سەدەیە پلانی بۆ دانراوە، سەرەڕای ئیدیعاکانی سەرکردایەتیکردنی کەشوهەوا. کەنەدا و ڕووسیا گەورەترین پلانی فراوانکردنی داهاتوویان هەیە، کە بە پشتبەستن […]
جەنگی دژ بە مادە هۆشبەرەکان
جەنگی دژ بە مادە هۆشبەرەکان 14/09/2023 ماوەیەکی دوور و درێژە کە دوو جەنگ لە لایەن ئەمریکا و کەنەدە و ئوسترالیا و هەندێك لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە بەردەوامە. یەکەمیان جەنگی دژە تیرۆرە دووەمیان جەنگی دژ بە مادە هۆشبەرەکانە. بەهێزیی میدیای سیستەمەکە تا ئێستا توانیوێتی هۆکار و بیانو و ڕاستی ئەم دوو جەنگە لە دانیشتوانی وڵاتان بشارێتەوە و […]
تیرۆرکردنی چالاکوانی ژینگە
تیرۆرکردنی چالاکوانی ژینگە 13/09/2023 کۆمپانیا گەورەکان بە پشتگیری دەسەڵاتداران هەر بە تەنها ژینگە و ژیانی دانیشتوان وێران ناکەن بەڵکو کەسە چالاکەکانیش کە بەرگری لە ژینگە و ژیانی سروشتی کۆمۆنێتییەکە دەکەن تیرۆر دەکەن. بەپێی ئامارە نوێیەکان، لە ساڵی ڕابردوودا،2022 ، لانیکەم 177 کەس بەهۆی بەرگریکردن لە ژینگە تیرۆر کراون و پێنج یەکی کوشتنەکان لە دارستانەکانی ئەمازۆن […]
چوارەم وڵاتی جیهان و گەشەی ئابووریی
چوارەم وڵاتی جیهان و گەشەی ئابووریی 12/09/2023 ئەڵمانیا کە چوارەم وڵاتی ئابووریی جیهانە، ئابوورییەکەی لەبچوكبوونەوەدایە بەهۆی هێواشبوونەوەی ئابووری زۆنی یورۆ. بەگوێرەئ قسەی کۆمیسۆنی ئەوروپا هۆکارەکەی هەڵئاوسانی پارەیە و بەرزبوونەوەی ڕێژەی سووە. کۆمیسیۆنەکە ڕایگەیاندووە، ئابووریی بەهێزی ئەوروپا خراپترین کاریگەری لەسەر دەبێت لە بلۆکی تاکە دراوی 20 وڵاتدا و لە ساڵی 2023دا بە ڕێژەی 0.4% کەمبوونەوەی تۆمار […]
هەر وەکو چۆن ترس ئازادیی ناهێنێتە کایە
12/09/2023 هەر وەکو چۆن ترس ئازادیی ناهێنێتە کایە، ئازادیش نابێتە بنەمای دروستکردنی ترس. کردنی چاکەیەك تاکو لە سزادانی دەروونیی یاخود جەستەیی بتپارێزێت نەك هەر ئەرزشی نییە، بەڵکو هەڵبژاردەی خودی خۆتیش نییە، واتە تۆ ئازاد نەبویت لە کردنی ئەو چاکەیەدا، هەر ئاواش کردنی چاکەیەك لە پێناوی پاداشتێکی دنێوی یاخود دونیایی داهاتوو هیچ خەسڵەتێکی مرۆڤانەی تێدا نییە. […]
وێرانبوونی ژینگە و شەڕ، جەنگ، ژمارەی لێقەوماوانی زیاتر کردووە 11/09/2023 سیستەمی سەرمایەداریی لە هەموو بوارەکاندا و لە هەموو بەرەیەکدا لە جەنگی هەرەس پێهێنانی بەشەرییەتدایە، وێرانکردنی ژینگەدایە، کوشتن و بڕینی بە کۆمەڵدایە، زیادکردنی ژمارەی کۆچبەران و پەنابەران و بێکارییدایە، دروستکردنی چەشنەکانی جەنگ: نەتەوەیی، دینیی، ئەهلی بە هۆکاری جیا جیا..لە پێناوی مانەوەی خۆی و کۆنترۆڵکردنی هەموو شتێك […]
ڕۆژە ڕەشەکەی مێژوو
ڕۆژە ڕەشەکەی مێژوو 11/09/2023 ئەمڕۆ، ١١ی سێبتەمبەر، ڕەشترین ڕۆژە لە مێژوی کۆمەڵی کورددا کە تا ئێستا ٦٢ ساڵی ڕەبەقە باڵی ڕەشی بەسەر میللەتی کوردی نەگبەتدا کێشاوە. ئەو ڕۆژە ڕەشەیە کە ١٠٠ ساڵ کوردی بەرەو دواوە برد، ئە ڕۆژە ڕەشەیە کە کو شتنی ژنان و شیوعییەکانی کرد بە کولتوری " شۆڕشگێڕانە" ئەو ڕۆژە ڕەشەیە کە بە […]