ئیسرائیل نکوڵی لە پلانەکانی ناکات سەبارەت بە غەزە
05/01/2024
ئیسرائیل چەند پلانێکی لە ئێستا و دوای جەنگ بۆ غەزە هەیە . بەڵام دوو پلانیان لە هەموویان گرنگترن و لە هەوڵی جێ بەجێکردنیدایە .
پلانی یەکەم: لە وتووێژێکی چڕدایە لەگەڵ میسر ، سعودییە و کۆنگۆ بۆ تەسفیرکردنی فەلەستیینییەکانی غەزە بۆ ئەوێ . لەوە دەکات ئەم پلانەی زۆر سەرکەوتوو نەبێت.
پلانی دووهەمی : دوای شەڕەکە دەیەوێت دەسەڵاتێك لە غەزەدا دروست بکات بە بەشداریکردنی غەزەیەکان بەڵام بە بەدەرکردنی حەماس و گروپە تیرۆریستەکانی دیکە . ئەم پلانەی مەرجدارە، ئەویش کە هیچ مەترسییەك بۆ ئیسرائیل دروست نەبێت . بە واتایەکی دیکە ئەو دەسەڵاتەی کە لە غەزەدا ئیسرائیل دەیەوێت دروستی بکات دەسەڵاتی بووکەڵەیە و جڵەوی لە دەستی ئیسرائیل خۆی دا دەبێت یاخود مەیلان دەبێت بەلای ئیسرائیل دا.