زیاتر لە 2 ملیۆن بەکارهێنەری میتەری پێشوەختە لە بریتانیا کارەبا و غازیان لەم زستانەدا دەبڕێت
25/01/2024
بە گوێرەی راپۆرتێکی نوێی ئۆفیسی نوسینگەی ئامۆژگاریکردنی هاووڵاتیان ئەم زستانە لە سەرانسەری بریتانیادا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس غاز و کارەبایان لێدەگیرێتەوە لەبەر ئەوەی پارەیان نییە پێشوەخت بیدەن تاکو غازو کارەبایان لێنەبڕێت.
ئەم بیرۆیە [ نوسینگەیە بە هۆی ئەوەی خەڵکی دەچێت بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری و یارمەتی] ئامارێکیان لای خۆیان لەسەر ئەوانەی کە چوون و چەندێك پارەیان داوە ، چەندێكی قەرزاری دائیرەی ئاو و کارەبان ، ئامادە کردووە و خەمڵاندویانن. ئەم نوسیگەیە پێشبینی کردووە ئەم زستانە سەرقاڵیترین زستانی بێت بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە توانای دانی پارەیان نییە، ئەمە دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس لانیکەم مانگانە جارێک غاز و کارەبایان لێگیراوەتەوە . هەروەها نزیکەی 800 هەزار کەس زیاتر لە 24 کاتژمێر بەبێ غاز و کارەبا ژیانیان بەسەر بردووە بێ ئەوەی بتوانن کە ژەمێکی گەرم خواردن دروست بکەن یان دوشێکی گەرم بکەن ، چونکە پارەی ئەوەیان نەبووە کە پێشوەخت بیدەن بەو دائیرەیەی کە کارەبا و غازیان بۆ دەستەبەر دەکات .
سەرەڕای ئەمەش زیاتر لە 5 ملیۆن کەس لە دوای مودەی دانی پارەی قائیمەی غاز و کارەباکەیانەوەن، ئەمەش قەرزاری کردوون ، کە یا دەبێت قەرزەکەیان بدەنەوە واتە پارەی غازو کارەباکە بدەن یا خود میتەری پێشوەختیان بۆ دادنێن ئەو کاتە دەبێت خۆیان ئیدارەی خۆیان بدەن و پارەکە پێشوەخت بدەن کە ویستیان کارەبا و غازیان هەبێت.
ئەم میتەرەش پێی دەوترێت پێوەری پێشوەخت یانی دەبێت پێشوەخت پارەکە بدەیت تاکو کارەبات هەبێت . ئەمەش ڕووبەڕوی مەترسی وەرگرتنی قەرزیان دەکاتەوە یان ناچاریان دەکات پێوەرێکی پێشوەختەیان بۆ دابنێن.