Categories
Kurdish

ئەردۆگان ئەمەشی بردەوە

ئەردۆگان ئەمەشی بردەوە

11/07/2023

ئەردۆگان هەر هەموو ڕووداو و دەرفەتێكی  بەکارهێناوە و دەهێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆی و حیزبەکەی .  لە ڕابوردووەوە تاکو ئێستا لە دەیەها وتووێژ و هەڕەشە و گوڕەشەدا براوە بووە . کابرایەکی سیاسی پڕ لە مەهارە و ئەزموون ، پڕ لە درۆ و ساختە و کەڵەك کە دانانی بەگی [ گێڕی بەگ] لەهیچ شوێنێکدا و لە هیچ کاتێدا پێ شەرم نییە . خودی ئەمەش سیاسەتە و سیاسەت و سیاسەتکردن ئەمەیە نەك ئەوەی کە خەڵکانێك بە جۆرێك لە جۆرەکانی دیکە تێیدەڕوانن .

پاش پێداگری لەسەر ڕازینەبوون بە هاتنی سوید بۆ پەیمانی ناتۆ کاتێک کە ئامانجی یەکەمی بردەوە هەر دوێنێش ئامانجی دووهەمیشی بەدەستهێنا بەوەی کە تورکیا ڕازی دەبێت بە هاتنی سوید بۆ ناو ناتۆ بەو مەرجەی کە یەکێتی ئەوروپا ئامادەبن کە دەرگای وتووێژ کە لە سالی 2018 وە داخراوە بکرێتەوە و دانوستاندن لەسەر چونی تورکیا بۆ ناتۆ بکرێت .

تاوانبارەکان و خوێنڕێژەکانیش بەم مەرجە ڕازی بوون .

Leave a Reply