Categories
Kurdish

ئەردۆگان بستی بە قەرز نادات

ئەردۆگان بستی بە قەرز نادات

04/11/2023

 ئەردۆگان  زیرەکانە لە هەموو بۆنە و کارەساتێکی ناخۆشدا ، لە هەموو ئاهەنگ و یادەوەرییەکی گرنگدا ، لە هەموو پەیوەندییەکی سیاسیانە و دیپلۆماسیانەدا سەرمایەی سیاسی بۆ خۆی و حیزبەکەی، ئاکەپە، دروست دەکات.

لەم جەنگەی نێوانی حەماس و ئیسرائیل دا پێشتر چەند هەڕەشە و گوڕەشەیەکی کرد ، بەڵام ئەمڕۆ کردنی بە ڕاست .  ئەمڕۆ پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل-دا بڕی و سەفیری تورکیای لەوێ بانگکردەوە، هەروەها هەموو کۆنتاکتێکی لەگەڵ نێتەناهوودا بڕی .

ئەردۆگان ئەمەی لە کاتێکی ئێکجار هەستیاردا کرد کە دەبوایە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمەریکا [ سکرتێری کاروباری دەوڵەتیی] ئەنتۆنی بلینکین، سەردانی تورکیای بکردایە کە ئەمە بڕیار بوو .

دیارە زیارەتەکەی وەزیری دەررەوەی ئەمەریکا بۆ تورکیا لە سەروبەندی ئەم جەنگەدا سەبارەت بە قوڕمیشکردنی ئەردۆگان یاخود لغاوگرتنەوەی [ کە ناچوێنرێت بە ئەسپ و ماین چونکە ئەوان سوودمەندن و ئەردۆگان زەرەردەر] یاخود بۆ تۆزێك کۆنترۆڵکردنیێتی و لە نزیکەوە بزانن چی لە مێشکیدا هەیە .

Leave a Reply