Categories
Kurdish

ئەرێ بەڕاست تەفگەری ئازادی لە لەندەن بۆچی بێ دەنگن؟؟

ئەرێ بەڕاست تەفگەری ئازادی لە لەندەن بۆچی بێ دەنگن؟؟

                                                  زاهیر باهیر –لەندەن

                                                   16/03/2017

وەکو پێشتر وتم دەنگی لێدانی تەپڵی شەڕێکی خوێناوی، دێتە گوێمان ، شەڕیش کە دەستی پێکرد گرانە ڕاوەستانی ، بەڵام ڕێگە پێگرتنی و ڕوونەدانی ، زۆر گران نییە. دیارە ئەوەش دەکەوێتە سەر چالاکییەکانی شەڕنەخوازان و چالاكوانەکانی ئەو بوارە.

تەفگەری ئازادی کە وا بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت لە لەندەنا دروستبووە ، لەم ڕۆژگارە سەختەدا کە هەر هەموومانی پیادا تێدەدپەڕین و تەڕ و وشکی تیادا دەسوتێت ، ئەوان لە خەڵوەتدان . نەك هەر لە بارودۆخێکی ئاوادا ، بەڵکو لەم دوو ساڵەدا ئەوەندەی من بزاننم تاکە چالاکییەکی کارا و کارییگەریان ئەنجامنەداوە. هۆکارەکەش ئەوەیە کە ئەمان تەڤگەرێکی ئازاد نین نە لە ڕوی فکرییەوە و نە لە ڕوی پاشكۆبونیاشیانەوە بۆ پارتێکی بەهێزی سییاسی وەک پەکەکە، بۆیە ئامانج و بەرنامەی ئەمان ئەوە نەبوو نییە کە هەر زۆر زۆر کەمیش بێت سوود لە ئەزموونەکانی ڕۆژاوا و خودی هزری ئۆجەلان و کەمینەیەکی یەکجار کەمی نێو پەکەکە وەرگرن . ئەمان دروستکراون بۆ پێگە و پلەی سیاسی و ناو ناوبانگ هەر وەکو تەڤگەرەکانی دیکە بەوەی باشووری کوردستانیشەوە. ئەم تەڤگەرانە هەر هەموویان تەنها واجیهەیەکی سیاسین و جێبەجێکەرێکی هەندێك لە پلان و ئەجەندەی هەندێك لە کەسانی سەرکردەی پەکەکە و هەڵسوڕاوە هەرە چالاکەکانیانن .

ئێستا کاتی ئەوەیە کە بەر بەو شەڕە نەخوازراوە بگرین ، بەر بەو شەڕە کە ئەجەندەی پارتی و تورکیا و سوریا و وڵاتانی ڕؤژاوایە، بگرین، دەبێت هەوڵبدەین کە ڕوونەدات ، کورد وتەنی ” پێش ئەوەی کەوڵەکە بخورێت” نەك دوای خواردنی، کە ئیدی یا سوودی نییە یاخود زۆر درەنگوەخت، دەبێت.

دەبوایە لە ئێستادا تەڤگەری ئازادی ڕؤلی سەرەکی لە کۆکردنەوەی خەڵک و دانانی وەخت و ڕؤژی کۆبونەوە و ئامادکردنی هۆڵی دانیشتن و لێدوان و قسەکردن لەسەر هەنگاوی کردەیی ، ببوایە و بگێڕایە . بەڵام بەداخەوە کە نەك ئەمان ئەو ڕۆڵەیان نەبینی ، بەڵکو دڵنیاشم گەر کەسانی دەرەوەی ئەوانیش ئەوە بکەن ، ئەوان نە ئامادەن بەشداری تیادا بکەن و نە کۆمەکیشی پێدەکەن .
تاکە شتێك کە تەڤگەری ئازادی دەیکات ، پسکە پسکی سیاسییە و بەرزکردنەوەی وێنەی ئۆجەلانە لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانا.

من ئیدی چاوەڕوانی کەس ناکەم بۆ ڕێکخستنی چەند جۆرێك لە چالاکی ، لە هەفتەی ئایدنەوە هەوڵێکی جددیی لە کۆکردنەوەی خەڵکی، دەدەم، دوور لە سیاسەت و خۆ سەپاندن و خۆدەرخستن ، بۆ گرتنەبەری چەند هەنگاوێکی کردوەیی.

Top of Form

Bottom of Form

Leave a Reply