Categories
Kurdish

ئەنارکستەکان و پەسەك زەردەکانی فەرەنسا

ئەنارکستەکان و پەسەك زەردەکانی فەرەنسا:

زاهیر باهیر

26/12/2018

گومان لەوەدا نییە کە ئەنارکیستەکان هەژموونێکی یەکجار کەمیان لەسەر ناڕەزاییکەرانی  پەسەك زەردەکان هەبووە ، بەڵام گەر تەماشای ڕوداوەکە و چالاکییەکان و تاکتیك و داخوازییەکان و چونێتی ڕێکخستی پرۆتێستەکان بکەین ، لێکچونێکی زۆر یاخود خاڵگەلێکی نێوکۆیی زۆر دەبینین لە نێوانیانا. بۆ نموونە:

  • سیاسەت: پەسەك زەردەکان سیاسەتیان کرد، نەك سیاسەتی پارتییانە ، کردنی سیاسەت و کردنی سیاسەتی پارتیانە دوو شتی لە یەکدی جیاوازن، کە لە کاتێكدا ئەوان سیاسەتیان دەکرد داخوازییەکانیشیان سییاسیانە و کۆمەڵایەتیانە بووە ، ئەمەش ڕێگای نەدا کە لە لایەن پارتە سیاسییەکانەوە دەستەمۆبکرێن و ئەوان خۆیان بکەنە خاوەنیان .

هاوکاتیش داخوازییەکانیان هەر ئەو داخوازییە جەماوەریانە نەبوو ، تاکو نقابەش بتوانیێت سازشیان پیوە بکات.

  • ئایدۆلۆجی: ئایدۆلۆجییەت هۆکار و بناخەی روودانی پرۆتیستەکان نەبوو، بەڵکو بارودۆخی خراپی فەرەنسا هەوێنی ڕوودانی پرۆتێستەکان بوو هەر ئەمەش بوو کە بزوتنەوەکە بە گوێرەی ئایدۆلۆجییەت و ئیدۆلۆجییەکان نە دەڕۆیشت و هەر لە سەرەتاشدا بزوتنەوەیەکی خۆڕسك بوو.
  • پارتە سیاسییەکان : پەسەك زەردەکان هەر لە سەرەتاوە پارتە سیاسییەکانیان ڕەتکردەوە .
  • دژە دەسەڵات: پەسەك زەردەکان هەر لە هەنگاوی یەکەمەوە ئەوەیان ڕەتکردەوە کە قسەکەری فەرمیان هەبێت، کە ئەمەش یەکەم: پەسەك زەردەکانی لە هەبوونی دمڕاست و تاکڕەوێتی وقسەرکردن بەناوی بزوتنەوەکەوە پاراست. دووەمیش:  لە بیرۆکراتییەت دروستکردنی پەیوەندییەکی سازشکارانە هەم لەگەڵ پۆلیس  و هەم لەگەڵ دەوڵەتیش، بزوتنەوەکەی پاراست.
  • نێوەندگەرایی[ مەرکەزییەت] : پەسەك زەردەکان ڕازینەبوون بەوەی کە مەرکەزییەتێك هەبێت لە سەرویانەوە ئەوەش ببێتە سەرچاوەی دەلیل و ئاراستەکردن و دەرکردنی ئامۆژگاری و فرمان بۆیان .  کە ئەمەش خاڵێكی بەهێزی ئەو بزوتنەوەیەیە کە ڕادەستکردنی بزوتنەوەکەی بە پۆلیس و بە دەوڵەت ، کردە کارێکی مەحاڵ.

هەموو ئەم خاڵانەی سەرەوە بەشێکن لە چالاکی و پرنسپڵی ئەنارکیستەکان،  هەر لەبەر ئەمەشە کە خاڵی لێکچون و ناوکۆیی پەسەك زەردەکان و ئەنارکیستەکان لە پرۆتێستەکەی فەرەنسادا ، زۆرن .

Leave a Reply