Categories
Kurdish

جارێکی تریش دەوڵەتی بەناو دیمۆکراتیی، لانکەی ئازادیی، زەمینەی دادوەری کۆمەڵایەتیی، کەوتە لەرزە

جارێکی تریش دەوڵەتی بەناو دیمۆکراتیی، لانکەی ئازادیی، زەمینەی دادوەری کۆمەڵایەتیی، کەوتە لەرزە:

زاهیر باهیر

02/10/2021

‘کەیت وڵسن’ ئەو کچەیە [ ئافرەتەکەی ڕیزی پێشەوەیە لە وێنەکەداس] کە ماوەیەکی زۆرە  بۆ مافی مرۆبوون و ئازادیی سیاسیی، خۆی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیا لەم ڕۆژانەدا توانییان کەیسێك کە زیاتر لە دەیەیەکە پێوەی خەریکە و دەستی دەستی پێدەکرێت و حسابی بۆ ناکرێت و دوادەخرێت لە دیمەنێکی پڕ لەشەرمایەزاریی، لە دامەزراوەیەك کە پێیدەوترێت دادگا و دادوەریی ، لە نێو کۆمەڵێکدا کە مەشوورە بە مەدەنی و ڕێکردنی ئازادیی ، توانی کەیسەکەی بباتەوە، پۆلیسی بریتانیش پۆزشی تەواوی بۆ بهێنێتەوە و قەرەبووی ئەم هەموو ماوەیە و ئەم ئازار و سەریەشەشی بۆ بکرێتەوە.

‘کەیت وڵسن’  کچێکی چالاکی بواری ژینگە پارێزی و ژینگە دۆستی، کە لەگەڵ هەزاران کوڕان و کچانی گەنجی دیکەدا بووە  کە  چەندەها گروپی بەرگری و کەمپەینی گەورەیان بۆ پارێزگاری لە ژینگە،  هەر لە هەشتاکانەوە و دواتریش نەوەدەکان و ئێستاش، دروست کردوە و ئەم نەوە داوییەتە  دەست ئەو نەوە، بەردەوامبوون .

پۆلیس هەر لە ساڵی 1968 وە تاکو ئەم دواییەش نەك هەر چاودێری گروپەکانی وەکو بەرگری لە لە ژینگە و چەپ و نقابە و پارتی سۆشیالیست وەرکەر و ئەنارکیستەکان و کەسانی سۆشیالیستی ئەکتیڤ،  کردووە بەڵکو زیاتر لە 139 کەسیان  لە ژن و لە پیاویان، بە ناو و شوناسنامەی ساختەوە  چوونەتە یاخود لە نزیکەوە چاودێری زیاد 1200 گروپیان لەو گروپانەی سەرەوە کردووە .  ئەم پۆلیسە سیخوڕانە نەك هەر بەشدارییان لەو گروپانەدا کردووە بەڵکو بۆ باشتر چاودێرییان و نزیکبوونەوە لێیان چەندەها پەیوەندی سێکسیشیان لەگەڵ كچان و کوڕانی ئەو گروپانەدا پەیداکردووە .

لە ساڵی 2003 دا ‘کەیت’ کە لە یەکێك لەو گروپانەدا چالاک بووە، یەکێك لەو پۆلیسانە بۆ نزیکەی دوو ساڵ پەیوەندی سێکسی لەگەڵیدا هەبووە و دواتر سیخوڕەکە  لەبەرجاو ونبووە ‘کەیت’-یش نەیزانیوە کە ئەوە سیخوڕ بووە بەسەریانەوە تاکو 2008 کە کەشف بووە ، ئیتر لەو کاتەوە ‘کەیت’ لە هەوڵی بەدادگا گەیاندنی ئەم سیخوڕەدا بووە بە هۆی بێ پارەیی و نادارایییەوە نەیتوانیوە پارێزەری بۆ بگرێت ئیدی خۆی و برادەرەکانی کەیسەکەیان سەروبەر گرتوەو گەیاندویانەتە دادگا.

هەر ‘کەیت’ بە تەنها نەبووە بەڵکو چەندەها کچی دیکەش ئەم پەیوەندییەیان هەبووە 3 کچیشیان منداڵیشیان لێیان هەبووە و دواتر سیخورەکان بە بیانویەك لە بیانوەکان خۆیان ونکردووە، یەکێك لەو منداڵانە کوڕێکە و تەمەنی 26 ساڵە .

ساڵی پار چەند دانیشتنێکی داداگا بۆ گەلێك لەو کەیسانە کرا کە کەیسەکانیش بە گوێرەی ساڵەکانە و لە کۆتایی هەفتانکانەوە دەستیپێکردووە، کە لە لایەن دادگاوە  لە وەختێکەوە بۆ وەختێکی دیکە بینراوە و دەبێنرێت کە هەندێکایان ماونەتەوە بۆ ئەمساڵ .

‘کەیت’ و هاوڕێکانی نەك هەر لە ڕوی سێکسییەوە بەکارهێنراون، بەڵکو نهێنی شەخسی  و ئازدیی خۆڕێکخستن و مافی مرۆڤیشیان لێزەوتکراوە  بۆیە دوای هەوڵ کۆششێکی زۆر کە کەیسەکە چووە دادگا و ‘ کەیت’ کەیسەکەی بردەوە.

بردنەوەی کەیسەکە سەرکەوتنێکی دیکەی مرۆڤە بەرز و تێکۆشەرەکانە ، کەشفبوونی تاوان و تاوانبارێتی پۆلیس و دامەزراوەکەیانە ، دەرکەوتنی ئەرک و وەزیفەی راستەقینەی پۆلیسە لە کۆمەڵێكدا کە بەرگرییکردنە لە دەوڵەت و ئەم سیستەمە و بەردەوامیپێدانی،  کە هیچ جۆرە ئازادییەکی سیاسی تێدا نیە ئەوەندەی کە مەترسی لەسەر دەوڵەت و سیستەمەکە دروستبکات .

Leave a Reply