Categories
Kurdish

نەتووشی شۆك و نەسەرسامیش ببە ، گەر ڕۆژی یەکشەمە بیستت ‘ مارین لێو پان لە ئیمانوێڵ مەعکەرۆنی’ بردۆتەوە

نەتووشی شۆك و نەسەرسامیش ببە ، گەر ڕۆژی یەکشەمە بیستت ‘ مارین لێو پان لە ئیمانوێڵ مەعکەرۆنی’ بردۆتەوە :

06/05/2017

ڕۆژی یەکشەمە ، 07/05/2017 فەرەنسییەکان یەكێك لەو دوانەی سەرەوە ، یەکێك لە نێوانی خراپ و خراپترینا ، هەڵدەبژێرن ، کە ناکرێت و نابێت جێگای سەرسامی و شؤك بێت . زانیینی هۆکارەکەش ئاسانە و چاوەڕوانکراوە کە دەبێت یەكێك لەوانە بێت، لە ئەمەریکاش ترامپ و لە بریتانیا ترێزە مەی –ی حیزبی تۆری، چونکە حیزبە لیبراڵەکان بە چەپ و ڕاستیانەوە لە ساڵانی دووهەزارەوە لەسەر حوکمن و سیاسەت و ئابوریی لیبراڵانەی ئەوان ، شتێكی دیکە جگە لە داعش و ڕێکخراوی تیرۆرریستی شەڕو ئاژااوە لە دەروەی وڵاتانی خۆیانا دروستناکات. لە ناو وڵاتانی خۆشیانا هەژاری و بێ کاری و بێ ماڵ و بێ لانەیی و بە تایبەرتیکردنی کەرتە دەوڵەتییەکان و فرۆشتنیان و درێژکردنەوەی لیستی چاوەڕوانی دکتۆرەکان و خەستەخانەکان و دەبەنگکردنی منداڵان لە قوتابخانەکانا، لە زانکۆکانا کە تەنها فێری مل ملانێی و ڕکەبەری لە پێناوی بڕوانەمەی باش ، کڕینی کاڵای بازاڕو بیرکردنەوە لە کاری باش و پارە و پاشەکەوت ، نەک لە کۆمۆنێتییەکە و بەرژەوەندی گشتی خودی ئەو کۆمەڵەی کەتیایدا دەژین گەلێك لەمانە…
کاتێك کە ئەمە ڕێڕەوی حوكم و ئامانجی فرمانڕەوایان بێت، ئیدی دەکرێت چی تر دروستبکرێت یا بەرهەم بهێنرێت لە کۆمەڵدا، فرمانڕەوایت بکات؟ ، جگە لە هەڵبژاردن لە نێوانی خراپ و خراپتردا!!!

گەرچی ‘مەعکەرۆنی’ ڕۆژی یەکشەمە دەبێتە سەرەكکۆمار بە هۆی ئەوەی زۆربەی چەپەکانی حیزبەکانی دیکە دەنگی بۆ دەدەن دژی ‘لێو پان’ ، بەڵام ‘لێو پان’ و حیزبەکەی بە ژمارەیەکی زۆر دەنگەکانیان سەردەکەوێت و تا ڕادەیەك هەژموونی خۆیان دەبێت لەسەر دەوڵەت و هێزێکی کاریگەریش دەبن دەمێننەوە بۆ 5 ساڵی دیکە کە ئەگەری زۆر هەیە کە بێنە سەر حوکم.

Leave a Reply