Categories
Kurdish

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان زۆربەی شارەکانی فەرەنسای گرتۆتەوە

خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان زۆربەی شارەکانی فەرەنسای گرتۆتەوە

29/06/2023

بە تێپەڕبوونی سێ شەو بەسەر ناڕەزاییەکانی خەڵکی لە فەرەنسا پاش کوژرانی گەنجێکی 17 ساڵی بە ڕەچەڵەک جەزائیری پرۆتێستەکان زۆر فراوانتر بووە و  تاکو ئەم دەمەوبەیانییە زیاتر لە 667 کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەسگیر کراون.

بارودۆخەکە بەجۆرێك مەترسی بۆ سەر دەسەڵات و دەوڵەت دروستکردووە کە دوێنێ شەو لە هەندێك شاردا شەوان قەدەخەی هاتوچۆکردن ڕاگەیەندرا .  ئەم زانیارییە لە فەرماندەیەکی پۆلیسەوە دزەی کردووە و جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە مەترسی ئەوەیان هەیە کە پریشکی ناڕەزاییەکان هەر لە ئێستاوە گەیشتۆتە شارەکان بۆیە وا پێشبینی دەکەن کە لە ئەمڕۆ و ئەمشە و خەڵکانی نێو شارە گەورەکانیش بە ناڕەزاییەکان بە ئاستێکی گەورە بەشداری دەکەن و مەترسی ئەوەیان هەیە هەمان ناڕەزایی ساڵی 2005 دووبارە ببێتەوە کە سێ هەفتەی خایاند و هاوکاتیش کرێکاران لە زۆر بەشدا پشتیوانییان بە مانگرتن لێکردن .

هەواڵەکان ئەوە دەگەیەنن کە ئاراستەی ناڕەزاییەکان تا ڕادەیەك گۆڕاوە ئەویش بە دەستبردن بۆ سوتانی بانقەکان و مەکدۆناڵد و تاڵانکردنی سوپەرمارکێت و شۆپەگەورەکانن کە قازانجی بێ وێنەیان کردووە لە ساڵی پار و ئەمساڵیشدا هەرەها هێڕشبردنە سەر مەرکەزی پۆلیس و دەزگە سیخوڕییەکان.

هەموو خۆپیشاندان و ناڕازاییەك وێرای ئەوەی کە توندوتیژیش دەگرێت بە خۆیەوە کە پەرچەکرداری دەوڵەت و دەزگە سەرکوتکەرەکانێتی ، وانەی گەورە دەدات بە دەسەڵات و دەسەڵاتداران بەوەی کە خەڵکی فەرەنسی نە خەساوە و نە خەوتووە و نە دەشکرێت دەستبەرداری کولتوری شۆڕشگێڕانەی نزیکەی 200 ساڵەی خۆیان ببن .  هاوکاتیش ئەو دەرسە دەدات بە جەماوەر و بە ئاگایان دەهێنێتەوە و چاویان دەکاتەوە و ئەوەیان پێدەگەیەنێت کە سیستەمێك ، دەوڵەتێك کە بە زەبروزەنگ و کۆڵۆنایزکردن و هەراسانکردنی گەنجان و سەرکوتکردنی بیروڕا و ڕووتکردنەوەی هەرە زۆرینەی خەڵکەکەی بۆ کەمایەتییەکی زۆر کەمی دەوڵەمەند و ساماندارەکەی دامەزرابێت ،  ڕەنگە چی تر بە قسە و واژۆ و گلەیی و بەکارهێنای کارتی هەڵبژاردن گۆڕانکاری نەکات

Leave a Reply