Categories
Kurdish

کەرنامە

کەرنامە

30/04/2017
کەرنامە، کە بە زمانی ڕۆشنبیرەکان و ئەدەبی ” یادەوەرییە” ، بەڵام ڕاستییەکەی ‘ کەرنامە’ ئاساییەکەیە. گەر تۆزێك بە ویژدانەوەش قسە بکەین دەتوانین بڵێین ‘ یادەوەریی’ بەشێکی زۆری ‘کەرنامە’ یە .
هەموو یەكێك لە ئێمە بە تایبەت ڕەگەزیی نێرینە ، بەشی هەرە سەرەکی ژیانی ‘ کەرنامە’ بووە ، بە داخەوە بۆ هەندێکیش ئەوە سەرەتای تەمەنی گەر بینوسیتەوە دەکرێت بڵێیت هەر بە تەواوی ‘ کەرنامە’ بووە چونکە لە تەمەنێکدا ژیانی لە دەستداوە ، کە سەراپای ئەو ژیانە کورتەی، کە هەیبووە پڕ بووە لە ‘ کەرنامە’ .
من خۆم گەر ژیانی خۆم بنوسمەوە بەدڵنیاییەوە نزیکەی 40 ساڵی ڕەبەقی ، ‘کەرنامە’ بووە . کێ هەیە لە ژیانیا ‘ کەرنامە’ کەی، گەر بینوسێتەوە ، بەشی زۆری ‘کەرنامە’ نەبووبێت؟ بەداخەوە هی وامان هەیە کە تا دەشمرێت گەرچی ڕەنگە تەمەنیشی بچێتە 80 و سەروو 80 ش ، بەڵام لە ژیانیا، هەر ‘کەرنامە’ ی هەبووە.
من لێرەدا جۆرەکانی ‘ کەرنامە’ لە ژیاندا ناوناهێنم ، وەلێ گەر لیستیان بکەم لە قسە و هەڵسوکەوت ڕەوشت و… هتد ئەوە ڕەنگە جوتێ لاپەڕە ڕەشبکەمەوە ، بەڵام ئەمە ناکەم با هاوەڵانی فەیسبووك لێم زویر نەبن . هاوکات تەنها داوایان لێدەکەم با چەند خولەکەێك بەسەر “شریتی عومری ڕابوردوویانا” بچنەوە، ئەو کاتە بۆیان دەردەکەوێت ، کە ڕەنگە بتوانن لانی کەم دەفتەرێكی 16 لاپەڕەیی جاران لە ‘کەرنامە’ کانیان ڕەشبکەنەوە.
بێگومان پشکی هەر زۆری ‘کەرنامە’ بەر ڕەگەزی نێریە دەکەوێت، نەك مێینە، ئەویش لەبەر ئەوەی کە کۆمەڵی کوردی ئەو دەرفەتەی بۆ ژنان نەڕەخسان، تاکو بەشی زۆری ژیانیان بە ‘ کەرنامە’ ی خۆیان ڕەشبکەنەوە.
ئای گەنجێتی بەڵام بەم عەقڵەی ئێستامەوە!!!!! هەرگیز ناگەڕێیتەوە….

Leave a Reply