ژیان ئەوەندە گران بووە لە بریتانیا کە پەیداکردنی بژێوی لە ماوەی 50 ساڵ لەمەوبەروە ئەوەندە زەحەمەت نەبووە .
17/11/2023
گۆردن براون کە 10 ساڵی ڕەبەق لە نێوانی 1997 بۆ 2007 وەزیری دارایی حکومەتی لەیبە[ کرێکاران] بوو دواتریش لە نێوانی 2007 و 2010 دا سەرەكوەزیران.. لە وتارێکی ئەم ڕۆژانەی کە بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی سەبارەت بەم بارودۆخەی ژیان لە بریتانیا نوسیبو، بەوە دەستی پێکردووە کە دەڵێت ” چەند هەفتەیەک لەمەوبەر باوکێک چووە ناو سێنتەرێکی خێرخوازی دابەشکردنی خۆراك و کوڕە 16 ساڵانە پەرێشانەکەی دا بەسەریان دا جێهێشت و لێیدا ڕؤیشت و وتی چیتر توانای بەخێوکردنی نییە”.
جا بزانە چ کارەساتێکە. گۆردن بەردەوام دەبێت لە وتارەکەی و دەڵێت “لەڕاستیدا، لە ڕاپرسییەکدا کە لەسەر خێزانە کەمداهاتەکان لە شارۆچکەی فایف ئەنجامدرا، 11%ی دایک و باوکان ڕایانگەیاندووە کە بەبێ کاڵای سەرەکی کە لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازییە ناوخۆییەکانەوە دابینکراوە، ڕەنگە منداڵەکانیان بناردایەتە بەشی چاودێری و بەخێوکردن . بەپێی تۆڕی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی وڵات تا ساڵی 2025، دەکرێت تەنها و هەر بە ت ەنها لە ئینگلتەرەدا 100 هەزار منداڵ لە لایەن بەشی سۆشیالی شارەوانییەکانەوە چاودێری و بەخێوبکرێن.“
” بە گشتی یەک ملیۆن منداڵ لە حاڵەتی هەژاری و پەرێشانیدان و دەستیان بە خواردن، شێڵتەر ناگات و مەحرومن لە گەرمکەرەوە یان کەرەسەی تەوالێت. هەموو شەوێک یەک ملیۆن و 100 هەزار کچ و کوڕ لەسەر زەوی دەخەون یان جێگایان هاوبەشە. زیاتر لە 2ملیۆن ماڵ لانیکەم بە یەک ئامێری سەرەکی ناوماڵ دەژین، وەک سەلاجە، تەباخی چێشتلێنان یان ئامێری جل شۆردن. لە 5 خێزان 4 خێزانیان لە سەر بیمەی بڕە پارەیەکن کە ئاوا ڕاپۆرت کراون کە ئەو خێزانانە بەبێ خواردن دێن و دەڕۆن و گەرمکەرەوەیان دەکوژێننەوە و جلە کۆنەکان ناگۆڕن. وە نزیکەی 3 ملیۆن لە ماڵە کەم داهاتەکانی بەریتانیا قەرزیان لەسەرە بۆ ئەوەی پارەی خۆراک بدەن، قەیرانێک کەپاشا چارڵز بە دەستپێشخەرییەکەی لە پرسی خۆراکدا لەم هەفتەیەدا دانی پێدا ناوە.”
” ئێستا ئێمە وەک ئەوەین کە لە سەردەمی ڤیکتۆریادا دابەش بووین: داهاتی 0.1%ی سەرەوەمان – نزیکەی 9,615 پاوەندە لە هەفتەیەکدا – 100 هێندە زیاترە لە داهاتی ئەو بڕە پارەی کە وەکو بیمەیەك لە هەفتەیەکدا دەدرێت کە 92 پاوەندە لە هەفتەیەکدا.“