بەریتانییەکان متمانەیان بە پەڕلەمانی بریتانی نەماوە 03/04/2023 لە ڕاپرسییەکدا دەرکەوتووە کە بەریتانیاییەکان متمانەیان بە یەکێتی ئەوروپا زیاترە تاکو پەرلەمانی بریتانی، کە ئەمە بۆ یەکەمجارە لە ماوەی 30 ساڵدا بە گوێرەی ئەو ڕاپرسییەی کە کراوە ئەمە ڕووبدات. ئەمەش لە دوای هاتنەدەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کە زۆرینەی خەڵکی دەنگیان پێدا ڕوویداوە، کە خودی کەیسەکە لەسەر بناخەی […]
Category: Kurdish
عەقڵی حیزبیی
عەقڵی حیزبیی 31/03/2023 من کە لە 2015 وە دژ بە تێوەگلانی شەڕی پەکەکە بووم و بە تەواوکەری سیاسەتەکانی ئاکەپەم زانیوە و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی یەكلایەنانەم لە لایەن پەکەکەوە بە باشترین تاکتیك زانیوە ، کەچی هەرچی کوردی شۆڤێنی و دۆست و ئەندامانی پەکەکە و گروپەکانیان بوون دژ بە بۆچونەکەم وەستانەوە و زۆر جاریش بە زۆر شت تاوانبار […]
پرسی پەنابەر و کۆچبەر و بە سیاسیکردنیان لە بریتانیادا 30/03/2023 ئەوەی ئاشکرایە نزیکەی 160 هەزار کەیسی پەنابەر هەیە کە تا ئێستا دەستیان لێنەدراوە، بەردەوامیش ژمارەشیان زیاتر دەبن بە هۆی هاتنی خەڵکی نوێوە کە هەر پارەکە تەنها بە بەلەم زیاتر لە 45 هەزار کەس هاتوونەتە بریتانیاوە. سیاسییەکان و میدیای فەرمی و گروپە تووندڕەوەکان و ڕایسستەکانیش […]
بەرەیەکی جەنگ بەردەوامە هێشتا ، دەیانەوێت بەرەیەکی دیکەشمان بۆ بکەنەوە 23/03/2023 سبەینێ 24ی مانگ سیازدە مانگی ڕێکە شەڕی ناتۆ و ڕوسیا بەردەوامە و بەرەکانی جەنگ فراوانتر و توودوتیژ تر دەبێت و تا ئێستاش ئەگەر داگیرکردن نیشانەی بەهێزی و پێشەوەچونی لایەنێکی شەڕکەران بێت ئەوە ڕوسیا لە پێشەوەیە و کارەساتەکەشی هەموو ئەوروپای بە گشتی و بریتانیای بە […]
هەوڵی داڕماندنی سیستەمی تەندروستی بریتانی بەردەوامە : 20/03/2023 کاتێک کە مارگرێت تاجەر هاتە سەر حوکم ساڵی 1979 لەو ” ڕیفۆرمانە” ی کە کردی بە تایبەتیکردنی کەرتە دەوڵەتییەکان بوو وەکو ئاو و کارەبا و تەلفونات خەتەکانی میترۆ و شەمەنەفەرەکان و پاس و کۆچەکان و هەروەها سیستەمی تەندروستی بریتانیاش . لەوانە زۆری فرۆشتن بە کۆمپانیا ئەهلییەکان و […]
ماکرۆن دەیەوێت دەسەڵاتی تایبەتیی خۆی بۆ شکاندنی ناڕەزاییەکانی فەرەنسا بەکاربهێنێت 17/03/2023 لە مانگی یەکەوە تا ئێستا خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان لە فەرەنسا بەردەوامن دژ بە ڕیفۆرمەکانی ئیمانوێل ماکرۆن . ئەو ڕیفۆرمانەی، ڕاستیییەکەی ئەو هێڕاشانەی کە ماکرۆن و حکومەتەکەی دەیکەنە سەر کرێکاران و چەوساوانی فەرەنسا ، یەکێکیان بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشتییە لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ پاش […]
کارایی سیستەمی نیولیبراڵ لەسەر تەمەندرێژی لە بریتانیادا 16/03/2023 ندرێژی لە بریتانیادا توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە تەمەن لە بەریتانیا بە ڕێژەیەکی خاوتر لە باقی وڵاتانی گروپی 7 گەشە دەکات. بەگوێرەی ئەو توێژەرەوانەی کە کاریان لەسەر ئەم پرۆژەیە کردووە دەڵێن ئەمە دەرئەنجامی فراوانبوونی نایەکسانییە لە بەریتانیا کە بەڕێژەیەکی خاوتر لە وڵاتانی بەراوردکراو گەشەی کردوو. بەپێی شیکارییەکی […]
خودی بی بی سی خۆی بێ لایەن نییە ، ئیتر بۆچی دەبێت گەری لینیکار بێ لایەن بێت !!! 11/03/2023 گەری لینیکار کە یارکەریێکی گرنگی سەردەمی خۆی بووە لە ساڵی 2010 شەوە لام وایە پێشتریش بە کۆنتراكت کاری بۆ بی بی سی کردووە، ئێستاش پێشکەشکاری بەشی سپۆرتە، بەدیاریکراویش یارییەکانی هەفتە کە کۆمێنتیان لەسەر دەدا و میوان […]
مێژوونوسی کورد
مێژوونوسی کورد 10/03/2023 ئەو پەرتوکە کوردیانەی کە من لەسەر مێژوی کورد خوێندومنەتەوە ، نوسەرانی یا هەرگیز پەیان بە ڕاستی نەبردووە یاخود راستییەکانیان فەرامۆش کردووە. کاتێك کە باس لە شکستەکانی کورد دەکەن هەر لە سەرەتاوە تاکو ئێستا، ئەوان باس لە سەرەنجامەکە دەکەن و هۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ : کورد خۆخۆرە، کورد عەقڵی سیاسی نییە،کورد قەومی تەفرەقەیە ، […]
یاسای نوێی بریتانیا سەبارەت بە پەنابەران
یاسای نوێی بریتانیا سەبارەت بە پەنابەران کێشەی هاتنی پەنابەران و کۆچهێنەران بۆ برییتانیا هەمیشە کارتێکی سەرەکی بووە لە دەستی هەردوو حیزبە گەورەکەی بریتانیا : موحافیزین و حیزبی لەیبەر، بەتایبەت کە هەڵبژاردنی گشتی نزیکدەبێتەوە. قسە و باس و ڕاگەیاندنی ئەمانیش هەر وەکو هەموو کاتێك ئەوەندە نامرۆیانە و هەڵخەڵەتێنەرانەیە کە بووەتە و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی فاشی […]