ئێوهی فێمهنیزمانی دهسهڵاتخواز و ئهوانی جهنگاوهرانی ئازادیخواز!! زاهیر باهیر – لهندهن 15/03/2015 بهڕێز شارا تاهیر له کورته وتارێکی ئهم دواییهدا لهژێر ناوی ” من و ئهوانی تر (ڕۆمانتیزهکردنی کارهسات و میلیتارێزهکردنی ژن) ” که له ماڵپهڕی پێنوسهکان-دا بڵاویکردۆتهوه ، گهر خۆی پێی بزانێت یا نا هێڕشێکی زۆری کردۆته سهر ژنه قارهمانهکانی ڕؤژاوا و […]
دەوڵەت و دەسەڵاتی بزنس
دەوڵەت و دەسەڵاتی بزنس زاهیر باهیر مارتی 2021 ماوەیەك لەمەوبەر لە دەمەتەقێیەکی درێژدا لەگەڵ برادەرێکی زۆر نزیکمدا، کە ئەنارکیست نییە، ئەو باوەڕی وابوو ئایندەی بەشەرییەت جۆرێك لە سۆشیالیزم دەبێت، بەڵام نەك ئەو جۆرەی کە ئەنارکیستەکان دەیانەوێت. برادەرەکەم بۆچوونی وابوو کە پێویستیی دەوڵەت وردە وردە لە کەمبوونەوەدا دەبێت، تا ڕادەی پێویستی نەبوون، تاکو ئەوەی کە کۆمەڵ […]
سەرسام مەبە کە لە لانکەی دیمۆکراتیی، لە نێو کۆمەڵی مەدەنی ئەم نوسینە دەخوێنیتەوە!! زاهیر باهیر 04/10/2021 دوی ئەوەی کە Sarah Everard لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا بە دەستی پۆلیسێك کە پلەیەکی تایبەتی هەبوو ئەویش بە مۆڵەت پێدانی بە چەكهەڵگرتن و متمانەپێکردنی تا ڕادەی پاراستنی کەسانی دیبلۆماسیی، وتار و ڕاپۆرتێکی ئێکجار زۆر لەسەر ئازادیی کچان و ژنان […]
لە مەزاتخانەی هەڵبژاردندا
لە مەزاتخانەی هەڵبژاردندا زاهیر باهیر 06/10/2021 ” نوێنەرەکانی” میللەت ئەمجارەش داوامان لێدەکەن بیانخەینەوە سەر کورسی دەسەڵات ، بیانبەینەوە بەر ناز و نیعمەت ، بیانکەین بە توێژاڵێکی باڵادەستی سەرو خۆمان، بۆ دەستدرێژیکردنە سەرمان و خواردنی مافەکانمان، بۆ خواست و مەبەستی تایبەتی، نەک ئێمە، بەڵکو خۆیان. ئەمڕۆ مەزاتخانەیەك لە عێراق و کوردستاندا دانراوە، بەڵتەچییەکان، ناشیرترین و فێڵبازترین […]
لوتکەی کۆنفرانسی بەرگریی لە ژینگە
لوتکەی کۆنفرانسی بەرگریی لە ژینگە: زاهیر باهیر 29/10/2021 بڕیارە ڕۆژی 1شەمە، 31/10/2021 ، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ کۆنفرانسێك لە شاری گڵاسگۆی سکۆتلەندە لەسەر پرسی ژینگە و باشکردنی، بگیرێت. لەم کۆنفرانسەدا وا خەمڵێنراوە کە 124 وڵات بە سەرۆك و دەستوپێوەندەکانیان و بزنسمانە گەورەکانیانەوە کە هەر هەمووی دەگاتە نزیکەی 30 هەزار کەس بریارە بەشداری بکەن. هاوکاتیش پێشبینی […]
کاتێك مرۆڤەکان وەکو چەکەکان، مامەڵەیان پێدەکرێت!! زاهیر باهیر 18/11/2021 ئەوەی سەرەوە تایتڵی وتارێکی ئەم ڕۆژانەی ڕۆژنامەی گاردیان بوو. ئەو تایتڵە نەك هەر بۆ کۆچبەرانی کورد لە باشوردا یاخود کورد و عەرەبی سوریی تەنانەت بۆ کۆچبەرانی وڵاتانی لیبیا و مەغریب و ئەفغانستانیش هەر ڕاستە. هۆکارەکەش ئەوەیە کە هەموو شتێك، هەموو پەیوەدنییەك، هەموو مامەڵەیەك لەنێوانی یەکێتی ئەوروپا […]
لە قاڵبدانی منداڵ
لە قاڵبدانی منداڵ زاهیر باهیر 03/12/2021 پەروەردە و قوتابخانە بەهرەی سروشتیی لە منداڵان دەسەننەوە. شتێك نییە جگە لە قاڵبدانی منداڵان، ئاوەز و تێفکرینیان سنوردار دەکات ، مەیلی سروشییی و داهێنانیان کۆنترۆڵ دەکات ، ئازادیی و ژیانی سروسشتیانەیان لێ زەوت دەکات، دەیانکاتە دوژمنی یەکدی، گیانی بەریەککەوتن و کێبڕکێیی نێوانیان زیاددەکات، سەرەنجام مەخلوقێك دەبن کە زیاتر خزمەتی […]
هێڕشەکانی داعش لە بەرژوەندی دەسەڵاتدارانی هەرێمە زاهیر باهیر 05/12/2021 بە داخەوە کە چڕبوونەوەی هێڕشەکانی داعش لەم ماوەیەدا بووە هۆی بە قوربانیدانی کۆمەڵێك چەکداری ڕەش و ڕوت، کە ئەوەی پاڵیان پێوەدەنێت کە خۆیان بدەنە کوشت و منداڵ و خێزانیان و ئازیزانیان لەدوای خۆیان بە ئازارەوە، سەرگەردان بکەن، بژێوی ژیانیانە دەنا کەسێکیان نییە کە باوەڕی بە کوردایەتی […]
دووڕویی و نیفاق و بێ مۆراڵی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا و حیزبە موعاریزەکانیان بە ڕاست و چەپیانەوە زاهیر باهیر 11/03 /2022 بە بەردەوامی تورکیا خەڵک دەگرێت و دەکوژێت و شار و شارۆچکەکانی کوردستانی باکور و دێهاتەکانی سەر سنوری باشوریش وێران دەکات ئەی ئەم دیمۆکراتخوازانە، ئەم مرۆڤە دڵسۆز شیوەنکەرانە بۆ مافی مرۆڤ لە کوێ بوون؟ ئەی کە تورکیا […]
سزا و گەمارۆی ئابووریی و کاراییان لەسەر کامیان؟ زاهیر باهیر 19/03/2022 پێش ئەوەی بێمە سەر باسەکە سێ خاڵی گرنگ هەن. یەکەم: سزا و گەمارۆی ئابوریی لە سەرەتادا هێچ ڕۆڵێکی نییە لەسەر وڵاتی سزادراو. پرۆسەیەکی درێژ خایەنە و هەندێك جاریش ڕك و کینەی دانیشتوانی وڵاتی سزادراو دژ بە بەدەوڵەت یا دەوڵەتانی سزادەر دروستدەکات. گەرچی بازرگانانی جەنگ […]