پێشنیارێك بۆ یەکێتی نیشتمانی
15/10/2023
هەقە یەکێتی هەموو ئامادەکارییەك بکات بۆ ئیسلامە توندڕەوەکان بۆ ڕۆیشتنیان بۆ غەززە بکات تاکو هاوکاری برایانی حەماسیان بکەن. ئامادەکردنی پاس بۆیان و پێدانی هەزار دۆلار وەکو پارەی باخەڵ بە هەر یەکەیان بۆ ڕێگا و بان .
بە کردنی ئەم کارەش دوو شتی باش دەکات :
یەك: هەڵوێستی ئیسلامیانەی وەردەگرێت و پشتگیریی ئێران و عێراق و پاکستان و ئەفغانستان ولایەنە ئیسلامییەکان و گروپە ئیسلامییەکانی هەندەرانیش بەدەستدەهێنیێت.
دوو: هەموو توندڕەوەکان لێرە هەناردەی ئەوێ دەکات تا ڕادەیەکی زۆر مەترسی لەسەر ناوچەی سلێمانی دووردەخاتەوە.
هاوکاتیش داوا لە سەرانی یەکگرتوو کۆمەڵە و ئەنجوومەنی مامۆستایان و زانایانی ئیسلامی بکات کە ئەوانیش بچن بۆ ئەم جیهادە، گەر نەچوون مەرجی قڕوقپکردنیان لەسەر دانێت و مەسرەفی ڕێگای شەهیدە زیندووەکانیشیان لێبسەنێتەوە.