له په‌راوێزی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی فه‌ره‌نسا و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك زاهیر باهیر – لەندەن 12/01/2015 ته‌نها ده‌مه‌وێت به ڕه‌چاوکردنی چه‌ند خاڵێك له په‌راوێزی خۆپیشاندانه‌کانی فه‌رنسا، هه‌ڵوێسته‌یه‌ك و تۆزێك تێڕامان، بکه‌ین و تێفکرین پێشئه‌وه‌ی ببینه دادوه‌ر و دادگه: • ئه‌و دووکه‌سه‌ی که به‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه هه‌ڵسان زۆر ده‌مێك بوو له لایه‌ن ده‌زگه سیخوڕییه‌کانی ئه‌مه‌ر‌یکاوه چاودێری کرابوون […]
Month: October 2022
کەرنامە 30/04/2017 کەرنامە، کە بە زمانی ڕۆشنبیرەکان و ئەدەبی ” یادەوەرییە” ، بەڵام ڕاستییەکەی ‘ کەرنامە’ ئاساییەکەیە. گەر تۆزێك بە ویژدانەوەش قسە بکەین دەتوانین بڵێین ‘ یادەوەریی’ بەشێکی زۆری ‘کەرنامە’ یە . هەموو یەكێك لە ئێمە بە تایبەت ڕەگەزیی نێرینە ، بەشی هەرە سەرەکی ژیانی ‘ کەرنامە’ بووە ، بە داخەوە بۆ هەندێکیش ئەوە سەرەتای […]
کۆنگرەی ژینگە و دیموکراتی و بەرکوڵێك
کۆنگرەی ژینگە و دیموکراتی و بەرکوڵێك زاهیر باهیر 07/12/2021 پاش پسکە پسکی دوو ساڵ و لە خشتەبردنی هەندێك کەسی دڵسۆز و پرس و ڕا بە هەندێك لەسەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، حیزبێکی نوێ سەری لە هێلکە جوقان. لە راستیدا دوکانێکی سیاسەتبازیی بۆ ڕامکردنی هەرچەند بکرێت لە خەڵکی داما و و بێ هیوای کوردستان، کرایەوە ، دوکانێك […]
کورتەیەك لە وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیانی ئەمڕۆ 25/09 لەسەر ڕاپەڕینی خەڵك لە ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئێران فراوانتر بووەوە ئەو خۆپێشاندانانەی کە بە مەرگی مەهسا ئەمینی لە کاتێکدا دەستبەسەر کرابوو لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەستی پێ‌کرد، گەورەترین مەترسی بۆ سەر ڕژێم لە ماوەی ١٣ ساڵدا دروست دەکات. سەرۆک کۆماری ئێران سوێندی خوارد کە “بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە مامەڵە […]
سەرکردە دز و گەندەڵەکەی سریلانکە ئەم بەیانییە ڕای‌کرد 13/07/2022 پاش خۆپیشاندان و پرۆتێستێكی زۆر و مانگرتنی کرێکارانی سریلانکە دواجار توانییان کۆتایی بە حوکمداری خێزانی ڕاجەپاکسە بهێنن . دوا سەرۆکیان کە Gotabaya Rajapaksa، ڕۆژی شەمەی ڕابوردوو ، 09/07 پاش داگیرکردنی ماڵ و ئۆفیسەکەی بە ناچاری ڕای‌کرد و خۆی شاردەوە. لە شوێنێکی شاراوەوە قسەکەرەکەی ڕایگەیاند کە ڕۆژی […]
سێ گریمانی وەستانی شەڕەکەی ناتۆ و ڕوسیا
سێ گریمانی وەستانی شەڕەکەی ناتۆ و ڕوسیا 09/03/2022 من باوەڕ ناکەم ئەم شەرەی ناتۆ و ڕوسیا، یاخود ڕوسیا و ناتۆ تەشەنە بسەنێت بۆ جەنگی جیهانی سێیەم ، هەر ئاواش ئەم شەڕە درێژە ناکێشێت چونکە زۆر یان کەم لە ئێستادا ئامانجەکانی خۆی پێکاوە هەر لە وێرانکردنی ئۆکرانیا و کوژرانی سەدان کەسانی بێ تاوان کە ئەمەش رێگا […]
ڕیفۆرمی ڕامیاریی بە واتای گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و باشترکردنی کۆمه‌ڵگه نییه زاهیر باهیر- له‌نده‌ن 11/07/2008 له كاتێكدا، كه سیسته‌می باڵاده‌ستی سه‌رده‌م له‌وپه‌ڕی به‌هێزی و تواناداریدایه، به‌و ڕاده‌یه‌ی كه به‌خۆترنجاندنه هەمووو كون و كه‌له‌به‌رێكییه‌وه لەتەك هەمووو ساته‌كانی ژیانماندا ده‌ژێت؛ له‌ناو ماڵماندا، له‌سه‌ر كارماندا، له قوتابخانه‌كاندا، له خه‌سته‌خانه‌كاندا، له هەمووو شوێنێكدا له ڕووشاندنی كه‌رامه‌ت و نرخ و به‌های […]
دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ
دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ چییه؟ دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له چه‌ند ڕوویه‌کی گرنگه‌وه له دیمۆکراسی پا‌ڕله‌مانی ، جیاوازه، له‌وانه: دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ ئەوەندەی لەبارەی ‘پەسەندکردنی’ بیرۆکەکانەوەیه، بە ھەمان ڕادەش لەپێناو ‘گەشەپێدانی’ بیرۆکەکانە. لە دیمۆکراسی پارلەمانیدا ھەرگیز لەبارەی بیرۆکەکانەوە پرسیار لە خەڵکی ناکرێت، تەنیا لەبارەی ‘پەسەندکردن’ یا ‘پەسەندنەکردن’ی ئەو بیرۆکانەوە پرسیاریان لێ دەکرێت، […]
دووڕویی و نیفاق و بێ مۆراڵی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا و حیزبە موعاریزەکانیان بە ڕاست و چەپیانەوە زاهیر باهیر 11/03 /2022 بە بەردەوامی تورکیا خەڵک دەگرێت و دەکوژێت و شار و شارۆچکەکانی کوردستانی باکور و دێهاتەکانی سەر سنوری باشوریش وێران دەکات ئەی ئەم دیمۆکراتخوازانە، ئەم مرۆڤە دڵسۆز شیوەنکەرانە بۆ مافی مرۆڤ لە کوێ بوون؟ ئەی کە تورکیا […]
بۆ هاوڕێی دێرینم: موحەمەدی شێخ ڕەشیدی دێلێژە : 07/06/2020 چۆن بتوانم یادی ژیانی سەربەرزانەت بکەمەوە؟ ساڵی 1979 و سەرەتای ساڵی 1980یە، جەنگی ئێران و عێراق دەستیئ پێکردووە ، ئاڵۆزی نێو شارەکان و فشاری هێزی ئاسایش و خۆفرۆشانی کوردیش ئەوەندەی تر بارودۆخەکەی خراپکردووە، چالاکی و کاری سیاسی گروپ و ڕێکخراوەکانی وەکو کۆمەڵە و یەکێتی کارگەران و […]