ماکرۆن دەیەوێت دەسەڵاتی تایبەتیی خۆی بۆ شکاندنی ناڕەزاییەکانی فەرەنسا بەکاربهێنێت 17/03/2023 لە مانگی یەکەوە تا ئێستا خۆپیشاندان و پرۆتێستەکان لە فەرەنسا بەردەوامن دژ بە ڕیفۆرمەکانی ئیمانوێل ماکرۆن . ئەو ڕیفۆرمانەی، ڕاستیییەکەی ئەو هێڕاشانەی کە ماکرۆن و حکومەتەکەی دەیکەنە سەر کرێکاران و چەوساوانی فەرەنسا ، یەکێکیان بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشتییە لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ پاش […]
Month: April 2023
کارایی سیستەمی نیولیبراڵ لەسەر تەمەندرێژی لە بریتانیادا 16/03/2023 ندرێژی لە بریتانیادا توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە تەمەن لە بەریتانیا بە ڕێژەیەکی خاوتر لە باقی وڵاتانی گروپی 7 گەشە دەکات. بەگوێرەی ئەو توێژەرەوانەی کە کاریان لەسەر ئەم پرۆژەیە کردووە دەڵێن ئەمە دەرئەنجامی فراوانبوونی نایەکسانییە لە بەریتانیا کە بەڕێژەیەکی خاوتر لە وڵاتانی بەراوردکراو گەشەی کردوو. بەپێی شیکارییەکی […]
خودی بی بی سی خۆی بێ لایەن نییە ، ئیتر بۆچی دەبێت گەری لینیکار بێ لایەن بێت !!! 11/03/2023 گەری لینیکار کە یارکەریێکی گرنگی سەردەمی خۆی بووە لە ساڵی 2010 شەوە لام وایە پێشتریش بە کۆنتراكت کاری بۆ بی بی سی کردووە، ئێستاش پێشکەشکاری بەشی سپۆرتە، بەدیاریکراویش یارییەکانی هەفتە کە کۆمێنتیان لەسەر دەدا و میوان […]
مێژوونوسی کورد
مێژوونوسی کورد 10/03/2023 ئەو پەرتوکە کوردیانەی کە من لەسەر مێژوی کورد خوێندومنەتەوە ، نوسەرانی یا هەرگیز پەیان بە ڕاستی نەبردووە یاخود راستییەکانیان فەرامۆش کردووە. کاتێك کە باس لە شکستەکانی کورد دەکەن هەر لە سەرەتاوە تاکو ئێستا، ئەوان باس لە سەرەنجامەکە دەکەن و هۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ : کورد خۆخۆرە، کورد عەقڵی سیاسی نییە،کورد قەومی تەفرەقەیە ، […]
یاسای نوێی بریتانیا سەبارەت بە پەنابەران
یاسای نوێی بریتانیا سەبارەت بە پەنابەران کێشەی هاتنی پەنابەران و کۆچهێنەران بۆ برییتانیا هەمیشە کارتێکی سەرەکی بووە لە دەستی هەردوو حیزبە گەورەکەی بریتانیا : موحافیزین و حیزبی لەیبەر، بەتایبەت کە هەڵبژاردنی گشتی نزیکدەبێتەوە. قسە و باس و ڕاگەیاندنی ئەمانیش هەر وەکو هەموو کاتێك ئەوەندە نامرۆیانە و هەڵخەڵەتێنەرانەیە کە بووەتە و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی فاشی […]
سیازدە ساڵی ویست تاکو ڕاستییەکان بە بەڵگەوە دەرکەوتن 03/03/2023 دوای 13 ساڵ حوکمڕانی حیزبی کرێکاران [ لەیبەر] ی بریتانی ، ساڵی 2010 حوکمی بریتانیا دەساودەسکرایەوە . لە دەستی پارتی کرێکارانەوە بۆ دەستی حیزبی موحاجیزین ، تۆری. قەیرانە داراییەکەی جیهان دوو ساڵ بوو دەستیپێکردبوو ، کە حیزبی موحافیزین هاتنە سەر حوکم پاگەندەی ئەوەیان کرد کە بریتانیا […]
لە بریتانیا ژمارەی ژنان ئەو کارانەی دەیکەن کە کرێ و مووچەیان کەمە زیاترن لە ژمارەی پیاوان: 03/03/2023 بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ نیو ملیۆن زیاتر لە ژنان لە پیاوان مووچەیان لە خوار مووچەی ژیانی ڕاستەقینەوەیە [ واتە کە بتوانرێێت بەو موچەیە یا کرێیە بژێت] و 13%یان گرێبەستێکیان هەیە کە هیچ مافێکیان نییە . بەپێی داتاکانی دامەزراوەی […]