ڕاپۆرتێکی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانی دەڵێت ناردنی هەر پەنابەرێك لە بریتانیاوە بۆ ڕواندە 1.8 ملیۆن پاوەند دەکەوێت 01/03/2024 300 پەنابەر کە حکومەتی بریتانیا بە نیازە بیاننێرێت بۆ ڕواندا بۆ ماوەی 5 ساڵ بە گویرەی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی ناوخۆ ، هەر یەکێکیان 1.8 ملیۆن پاوەند دەکەون لەسەر باجدەرانی بریتانیا. ئەم بڕە پارەیە تێچونی گواستنەوەیان بۆ ئەوێ و شوێنی […]
زۆرێکیمان 29/02/2024 زۆرێکیمان بۆ کۆنترۆڵکردنمان ، بۆ سەبووریدانمان ، بۆ ئێستاو داهاتوومان ، بۆ ڕێنمایی و ئامۆژگاریکردنمان ، بۆ لە گوناح و عاقیبەتمان، بۆ لە تۆڵە کردنەوە و ترس و داوای لێبوردنمان ، بۆ چاکە و خراپەمان، بۆ ڕێرەوی ژیانمان ، بۆ پاراستن و سەلامەتیمان، بۆ کارروبارمان … خوایەکمان لە ئاسمان دروست کردووە لە شانی […]
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ لە بریتانیا ئەوانەی لە سەرەتای تەمەنی بیستەکاندان لە دەرەوەی کارکردندا دەمێننەوە 27/02/2024 بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ئەو نەوەیە بە هۆی کێشەی هەژاری دەروونییەوە کەمتر کاریان دەست دەکەوێت تاکو ئەوانەی کە لە چلەکانی تەمەنیاندان . توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرەتای بیستەکاندایە و کێشەی تەندروستی دەروونییان هەیە، ڕەنگە دەستیان بە خوێندنێکی […]
زۆر درێژەی خایاند تاکو ئیسرائیل و فەلەستینییەکان … 25/02/2024 بەرای من شەڕەکەی ئیسرائیل و حەماس زۆری تر ناخایەنێت ، بە کۆتاییشی زۆر شت دەگۆڕێت . لەوانە زۆر زەحمەتە ئیسرائیلییەکان جارێکی تر خەڵکی وەکو نێتەنیاهوی تووند و تیژ کە ئامادە نییە هیچ سازشێك لەگەڵ فەلەستینییەکاندا بکات، هەڵبژێرن بۆ حکومەت. هەر ئاواش فەلەستینییەکانی غەزەش بۆیان دەرکەوت مانەوەی […]
تا ئێستاش 25/02/2024 تا ئێستاش ئێمە مردووەکان ڕابەریی و ڕێنماییمان دەکەن، شیکاری ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیمان بۆ دەکەن ، پلان و ستراتیجییەتی سەردەممان بۆ دادەنێن. ئیتر دەبێت چ هیوایەك بە کۆمەڵی ئێستا و نەوەی دواڕۆژ ببەخشین. ئایدۆلۆجییەت ئاوایە.
چەمکی دەولەت نەتەوە، دەوڵەتی قەومی، نادروستە 24/02/2024 چەمکی دەولەت نەتەوە، دەوڵەتی قەومی، نادروستە. هیچ دەوڵەتێك نییە کە دەربڕی ئارەزوو بەرژەوەندییەکانی تەواوی نەتەوەکەی بێت ، بەڵکو بەرژەوەندی چینی باڵادەست و سەروەران دەپارێزێت . هەر ئەمەشە کە هەمیشە یەکێتی نێوانی دەوەڵەتەکان زۆر بەهیێزتر و لۆژکانە ترە تاکو یەکێتی نێوانی هەر دەوڵەتێك لەگەل نەتەوەکەی جۆیدا. بەرژەوندی نیشتمانی و […]
هیوادارم بریتانیاش ئەمە بکات
هیوادارم بریتانیاش ئەمە بکات 24/02/2024 لەم ڕۆژانەدا پەڕلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری بەیاساییکردنی کانەبییان دا. بە گوێرەی یاسای نوێ بۆ هەر تاکە کەسێکی ئەڵمانی کە تەمەنی 18 ساڵ و سەروترەوەیە دەتوانێت 3 بڕی کانەبی لە ماڵەوە بروێنیت یاخود دەتوانت 50 گرام کانەبی هەبێت لە ماڵەوە و لە دەرەوەش 25 گرامی پێبێت . مشتومڕی بەیاساییکردنی کانەبی و جۆری […]
گەورەترین کۆمپانیا نەوتییەکانی جیهان لە دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا 281 ملیار دۆلار قازانجیان کردووە 19/02/2024 پێنج گەورەترین کۆمپانیای نەوتی جیهان کە لە لیستی کۆمپانیاکاندان، لە دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە زیاتر لە چارەکێکی تریلیۆن دۆلار قازانجیان بەدەستهێناوە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی وزە و پارەی ماڵان. بەپێی هەواڵێکی گڵۆباڵ ویتنێس، “کۆمپانیا گەورە سەرەکییەکان” – بی […]
یەکێتی دەتوانێت مل بۆ داخوازییەکانی ڕەجەب ئەردۆگان نەدات 17/02/2024 بەداخەوە کە یەکێتی بۆ کردنی ئاشتەوایی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بەرەو ئەوە دەڕوات کە بیەوێت هەر هیچ نەبێت هەندێك لە داخوازییەکانی ئەردۆگان و ئیدارەکەی بەجێبهێنێت. هەنگاوی یەکەمی بۆ ئە مەبەستە ناوە کە گرتنی 20 کەس لە ئەندامان و دۆستانی تەڤگەری ئازادییە کاتێك کە ویستویانە ڕێپێوانێکی ئاشتیانە لە […]
جوانی دیمۆکراتییەت و سیستەمی دیمۆکراسیی
جوانی دیمۆکراتییەت و سیستەمی دیمۆکراسیی 13/02/2024 لە ئەمەریکا هەموو هەوڵێك دەدرێت و بە ملیۆن دۆلار سەرف دەکرێت تاکو دۆناڵد ترامپ هەڵنەبژێررێتەوە. لە بریتانیاش چەمکی دژە سامییەت و بەرگری لە دەوڵەتی ئیسرائیلی بە قەدەر چەمکی دژە تیرۆر فراوانکراوە ، کە 22 ساڵە خەڵکێکی زۆری پێدەکوژرێت و وڵاتانی پێ کاولدەکرێت. چەمکی دژە سامییەت ئەوەندە مەترسیدارە کە ئێستا […]