Categories
Kurdish

جەنگە نهێنییەکانی بریتانیا:

Britain’s Secret Wars  T.J Coles                             زاهیر باهیر                                           24/04/2018 جەنگە نهێنییەکانی بریتانیا: لەم پۆستەدا من خویندنەوە بۆ ئەو کتێبە بەهادارەی کە ساڵی 2016 دەرچووە ناکەم ، تەنها ئەوەندەی بکرێت چەند دێڕێکی لەسەر دەنوسم و گەلێك لە نهێننییەکانی دروستکردنی جەنگەکان لە لایەن دەزگە سیخوڕییەکانی ئەمریکا و بریتانیاوە ، کە زۆرێك لە ئیمە نایزانین ، دەخەمە بەرچاو […]

Categories
Kurdish

قەڵەم بەدەستانی کورد و پەکەکە و چالاکی هەردوو لایان

قەڵەم بەدەستانی کورد و پەکەکە و چالاکی  هەردوو لایان  زاهیر باهیر 14/08/2022 جێگای داخە کە زۆرێك لە قەڵەم بەدەستانی کورد بە ناوی دڵسۆزی بۆ پەکەکە و باکور و ڕۆژئاوای کوردستنانەوە گەورەترین خزمەت بە دەوڵەتی تورکیا و لە سەرویانەوە ئاکەپە و ئەردۆگان دەکەن. ئەمانیش وەکو میدیای دەوڵەتی تورکیا و میت بەڵام بە وتار و نوسین و […]

Categories
Kurdish

تێبینییەکانم لەسەر پرۆژەی جاڕنامەی یەکێتی کۆمۆنیستەکان

سەڵاو هاوڕێ س گیان هیوادرام سەلامەت و تەندروست بن هەموتان . هاوڕێ گیان پرۆژەکەتانم خوێندەوە .  پێشەکی زۆر سوپاستان دەکەم بۆ متمانە و بە هەند وەرگرتنی دید و بۆجونم . دەستی هەموو هاوڕێیان خۆش و سەرکەوتوو بن . لە ڕاستیدا پرۆژەکە زیاتر وەکو خوێندنەوەیەکی مێژوویی  بە کەڵکە لە سەر ئەو بابەتانەی کە بە خۆیەوە گرتوونی، […]

Categories
Kurdish

هەژاریی سووتەمەنیی لە بریتانیادا

هەژاریی سووتەمەنیی لە بریتانیادا زاهیر باهیر 20/08/2022 بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ لە مانگی جێنیوەری ساڵی تازەدا دوو لەسەر سێی خێزانەکانی بەریتانیا تووشی هەژاریی سووتەمەنیی دەبن. ڕووداوەکان دەستەواژەی نوێ لەگەڵ خۆیاندا دەهێنن. هەژاریی سوتەمەنیی دەستەواژەیەکە کە گوزارشت لە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەمنییەکان تا ڕادەیەکی ئێکجار زۆر دەکات.  ئەم دەستەواژەیە بە دروستی  بەسەر  دووبەش لە سێ بەشی خێزانەکانی […]

Categories
Kurdish

دەسبەسەریی و دیلیی قەرز

دەسبەسەریی و دیلیی قەرز زاهیر باهیر 03/09/2022  زۆرن ئەو وڵاتانەی کە بە ڕەهن لە لایەن دەزگەی دراوی نێودەوڵەتی و بانقی جیهانی و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاواوە گیراون. ئەم وڵاتانە لەژێر مەرجی قورس و پابەندبوونێك کە لێدەرچوونی نییە  وەکو دیلێك دەناڵێنن و کۆتێك کراون کە ناتوانن بیپسێنن. ئەمریکا و بریتانیا هەر بە جەنگی کوشتن […]

Categories
Kurdish

ڕاپەڕینی ئەمجارەی خەڵکی ئێران

ڕاپەڕینی ئەمجارەی خەڵکی ئێران زاهیر باهیر 23/09/2022 هەڵچوون و هاتنە سەر شەقام و ڕاپەڕینی خۆبەخۆیانەی  خەڵكی لە ئێراندا ڕودواێکی سەیر و سەرسوڕهێنەر و ڕێکەوت نییە.  ئەوەی مێژوی نزیکی ئێران بزانێت ئەوە ڕەچاو دەکات کە لە قۆناخ و ساڵە جیاجیاکاندا ئەم بەرەنگارییە خۆڕسکیانە بەتایبەت دوای هاتنەوەی شا و لابردنی دکتۆر موصەودەق و ئیدارەکەی ، بەردەوام بوە […]

Categories
Kurdish

ئایا یۆنان له‌ دووڕیانی داڕخان و ژیانه‌وه‌دایه‌ ؟

                 ئایا یۆنان له‌ دووڕیانی داڕخان و ژیانه‌وه‌دایه‌ ؟                                  زاهیر باهیر له‌نده‌ن   ئایاری .2010 سه‌رۆكشالیارانی یۆنان، جۆرج پاپه‌ ئه‌ندروو، ‌سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ی كه‌ ئێستا وڵاته‌كه‌ی پێیدا ده‌ڕوات، ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌، 02.05.2010 له‌سه‌رته‌له‌فزیۆن له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ی كتوپڕی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا به‌ ئه‌نجومه‌نی شالیارانی وت “ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كه‌ كاره‌سات و ئازارێكی گه‌وره‌یه‌. بارودۆخی ئاڵۆزی ئابووریی ناچاری كردووین، كه‌ بڕیارێكی […]

Categories
Kurdish

ئه‌ی خوداکه‌ی کورد تو گه‌وره‌یی خۆت تێمبگه‌یه‌نه‌

ئه‌ی خوداکه‌ی کورد تو گه‌وره‌یی خۆت تێمبگه‌یه‌نه‌ 09/01/2016 ئه‌رێ به‌ڕاست گه‌ر گه‌نده‌ڵی و ئاشوبی نێو حیزبه‌کان و هێڕشی داعش و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بارزانییه‌کان و ئافره‌تکوشتن شته‌کانی دیکه‌ نه‌مێنێت ، شتێکی دیکه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ‌ بۆ نوسه‌ر و ڕۆشنبیری کورد باسیبکه‌ن؟ وه‌کو هه‌مووتان ده‌زانن که‌ به‌ ده‌گمه‌ن نه‌بێت ره‌ هه‌ره‌ زۆری نوسه‌ر و ڕۆشنبیری کورد له‌ کوردستان […]

Categories
Kurdish

ئایا یۆنان له‌ دووڕیانی داڕخان و ژیانه‌وه‌دایه‌ ؟

                 ئایا یۆنان له‌ دووڕیانی داڕخان و ژیانه‌وه‌دایه‌ ؟                                                                         زاهیر باهیر له‌نده‌ن  8ی ئایاری .2010 سه‌رۆكشالیارانی یۆنان، جۆرج پاپه‌ ئه‌ندروو، ‌سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ی كه‌ ئێستا وڵاته‌كه‌ی پێیدا ده‌ڕوات، ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌، 02.05.2010 له‌سه‌رته‌له‌فزیۆن له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ی كتوپڕی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا به‌ ئه‌نجومه‌نی شالیارانی وت “ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كه‌ كاره‌سات و ئازارێكی گه‌وره‌یه‌. بارودۆخی ئاڵۆزی ئابووریی ناچاری كردووین، كه‌ بڕیارێكی […]

Categories
Kurdish

ئایا په‌ره‌سه‌ندن و پێنانه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌واتای ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتییه‌كانێتی؟

ئایا په‌ره‌سه‌ندن و پێنانه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌واتای ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتییه‌كانێتی؟ زاهیر باهیر- له‌نده‌ن 06/04/2014 یه‌كێك له‌ درۆ گه‌وره‌كانی دیكه‌ی ڕامیاره‌کان و فه‌رمانڕه‌وایان و ئابووریناسه ‌ لیبراڵه‌كان، دوای درۆی دیمۆكراسی په‌ڕله‌مانتاری و هه‌ڵبژاردن‌، درۆی په‌ره‌وسه‌ندن و گه‌شه‌كردن و پێشه‌وه‌چوونی كۆمه‌ڵگه ‌و پێنانه‌ ناو قۆناغی مه‌ده‌نییه‌ت (سڤیلیبوون) له‌ته‌ك زیادبوونی داهات و سامانی نه‌ته‌وه‌یی، گوایه‌ خۆشگوزه‌رانی تاكه‌كانی […]